یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مامۆستا مه‌زهه‌ر: ئه‌گه‌ر گۆڤاری چركه‌ هه‌ڵه‌كه‌ی چاك نه‌كاته‌وه‌ هه‌موو رێگا یاساییه‌كان ده‌گرینه‌ به‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2013 : 12:53:17
قه‌باره‌ی فۆنت

چركه‌ كه‌ گۆڤارێكه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك ده‌رده‌چێت، له‌ ژماره‌ی (106)ی له‌ (16/12/2013) دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا مه‌زهه‌ر خوڕاسانی ئه‌نجام داوه‌، له‌ دیمانه‌كه‌دا قسه‌یه‌كی مامۆستایان ته‌واو شێواندووه‌، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب، خوراسانی پێی وابووه‌، ئه‌م سرووده‌ كه‌ كێشه‌ی له‌سه‌ره‌ یان گوناهی تێدایه‌ پێویسته‌ بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش ئاساییه‌، چونكه‌ -ئه‌و پێی وایه‌- پێشتر له‌ په‌رله‌مان رێز له‌ پیرۆزی قورئان نه‌گیراوه‌، تا ئه‌مڕۆ رێز له‌ پیرۆزی ئه‌م سرووده‌ بگیرێت، ئینجا ده‌ڵێت: (ده بێ راوه‌ستین و چیدی له‌سه‌رهه‌له‌ نه‌رۆین تاوان بارین بیرۆزی له هه‌له دانیه ده‌بێ راست كریته‌وه و تعدیل بكریت، بۆ ئایه‌تی قورئان به كه‌یفی یه كێتی ژنان تعدیل كرا له به‌رله‌مان و هیج بیریان له بیرۆزی و قودسیه‌تی ئه و قورئانه نه‌كرده‌وه؟!). به‌ڵام گۆڤاره‌كه‌ ده‌سته‌واژه‌كانی شێواندووه‌‌و، یه‌كسه‌ر (یه‌كێتی ژنانی) گۆڕیوه‌ بۆ (یه‌كێتی زانایان)، ئینجا كردوویه‌تییه‌ مانشێتێكی گه‌وره‌ش، له‌ كاتێكدا مامۆستا مه‌زهه‌ر پرسیاره‌كانی به‌ نووسین بۆ ناردبوون، ئه‌م كاره‌ی گۆڤاری چركه‌، وێڕای ناده‌ستپاكی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌مان كاتدا سوكاتیه‌تیكردنه‌ به‌ مامۆستا مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی، له‌ رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی زانایان، بۆیه‌ مامۆستا مه‌زهه‌ر خوراسانی پێی وایه‌ ئه‌م كاره‌ لێدانه‌ له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و‌و رۆڵی یه‌كێتی زانایان، كه‌ وه‌ك مامۆستا باسی ده‌كات، یه‌كێتی زانایان خاوه‌نی چه‌ندان چالاكی‌و سه‌ره‌وه‌ری گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و مانشێته‌ گه‌وره‌ی نووسیویانه‌: (ئایه‌تی قورئان به‌ ئاره‌زووی یه‌كێتی زانایان گۆڕاوه‌) هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌‌و، كه‌م‌و زۆر په‌یوه‌ندی به‌ نووسینه‌كه‌ی منه‌وه‌ نییه‌.

بۆیه‌ مامۆستا مه‌زهه‌ر خوراسانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ سایتی زانایان ده‌ڵێت: دوای به‌دواداچوونم بۆم ده‌ركه‌ووت هه‌ڵه‌‌و سه‌هوو بووه‌‌و ده‌ستی ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌، ده‌قه‌كه‌یشم وه‌كو خۆی له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆم له‌ فه‌یس بووك بڵاوكرده‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ گۆڤاره‌كه‌ به‌ زووترین كات ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی راست بكاته‌وه‌، له‌ ژماره‌ی داهاتووییدا ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی بۆ رای گشتی چاك بكاته‌وه‌، ئه‌گینا من وه‌كو خۆم‌و یه‌كێتی زانایانیش وه‌كو رێكخراو هه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرنه‌ به‌ر.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا خوراسانی روونی ده‌كاته‌وه‌: وه‌كو رێزگرتنێك بۆ من یه‌كێتی زانایان تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یان نه‌بووه‌.