یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
دکتۆر عەلی قەرەداغی: گروپە توندڕەوەكان هۆكاری ناشیرین كردنی ئیسلامن
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2013 : 16:38:33
قه‌باره‌ی فۆنت

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان) ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستیانە دەكات كە (گروپە توندڕەوەكان) پێی هەڵدەستن لە سوریا كە دژ بە كورد و سوپای ئازادو هاوڵاتیان ئەنجامی دەدەن و دەڵێت ئەم رەوشتانە دوورن لە ئیسلام.

ئەو دوپاتی كردۆتەوە "هیچ گومانم نییە كە لە ئێستادا پلانێكی گشتگیر لەسەر ئیسلام هەیە، نەك تەنها لەلایەنی سیاسییەوە، بەڵكو لە لایەنی ئایینی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەخلاقیشەوە، لەكاتێكدا كە ئەخلاق پێگەیەكی گەورەی لە ئیسلامدا هەیە و مێژوونوسان هەڵس و كەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی بە دادپەروەر لەگەڵا دیل و نەیارو بەرامبەرەكاندا بێ‌ وێنە لە قەڵەم دەدەن".

 دكتۆر قەرەداغی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەموولایەنەكانی سیاسیی و ژینگەیی و كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە. هەتا ئێستا هیچ توێژەرێك نەیتوانیوە رەخنەیەك لە قورئاندا پدۆزێتەوە كە دژ بێت بە مافەكانی مرۆڤ.

وتیشی" بەپێی سەرژمێریەك لە رۆژئاوادا 67%ی جولەكەكان رقیان لە جولەكەیە، بەڵام ئەم رقەیان روكردە مسوڵمانان بەهۆی هەڵس و كەوتی دەسەڵاتدارەكان لەگەڵا گەلەكانیان، بەڵام كە رۆژئاواییەكان زانیان ئەم دەسەڵاتدارانە نوێنەرایەتی ئیسلام ناكەن، گەڕانەوە بۆ سەر گروپە توندڕەوەكان و لەم رێگەیەوە دەستیان دایە هێرش كردن بۆسەر ئیسلام.


پاشان دەڵێت: ئێمە ئیدانەی ئەوە دەكەین كە دژ بە راهیبە مەسیحیەكان كرا، ئێمە دژ بە هەموو كارێكی تیرۆرستین. ئیدانەی هەموو ئەو كارە تیرۆریستیانە دەكەین كە گروپی ئەوەی پێی دەڵێن (دەوڵەتی عێراق و شام) ئەنجامی دەدەن. ئەمانە ئەوەندەی لە سوننەیان كوشتووە ئەوەندەیان لە شیعە نەكوشتووە.. ئەمە لەكاتێكدایە كە كوشتنی هەركەسێك بە ناحەق حەرامە.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە ئەوانە بە گەمژەیی و نەفامی و هەڵسوكەوتی نابەجێیان، وێنەیەكی ناشیرینیان بۆ ئیسلام دروست كردووە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە زانایانی ئایینی رۆڵی خۆیان هەبێت، ئێمە لە ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانەوە كە دەیان هەزار ئەندام لەخۆ دەگرێت كۆ بوینەوە بۆ باسكردن لە بارودۆخی جیهانی ئیسلامی و ئیدانەی ئەو جۆرە هەڵوێستانەمان كردوو بەبەشێك لەو هەوڵانەمان لە قەڵەمدا كە بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام بەكار دێت.

لە کوردیو