یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سەرۆكی زانایان لە دیداری موفتی میسر باس لە بەهێزكردنی فەتوای هەرێمی كوردستان دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/12/2013 : 10:42:24
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 26/12/2013 مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سەردانی موفتی میسری كرد.

سەرۆكی یەكێتی زانایان لە دیداری موفتی میسر باسی لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی زانایان‌و ئەزهەر‌و خانەی فتوای میسری كرد، هەروەك باسی لە پەیوەندییەكانی یەكێتی زانایان لەگەڵ ناوەندە ئایینیەكانی جیهانی ئسلامی بە گشتی كرد، كە یەكێتی زانایان هەمیشە هەوڵ دەدات راگۆڕینەوەی بەردەوامی هەبێت لەگەڵ سەرجەم ناوەندە ئیسلامیەكانی جیهان بەتایبەتی میسر، كە باشترین پەیوەندیان هەیە‌و، مێژووی ئەم پەیوەندیانەش بۆ زیاتر لە دەیان ساڵ دەگەڕێتەوە.

لەلای خۆیەوە دكتۆر شەوقی عەلام موفتی كۆماری میسری عەرەبی وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەی سەرۆكی زانایان‌و، سەرسامی خۆشی بە پێشڤەچوونی ئایینی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی‌و، دووپاتی بەرەوامی پەیوەندیە هاوبەشەكانی كردەوە.

هەر لە دیدارەكەدا موفتی میسر ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ كردنەوەی خولی تایبەت بە فەتوا لە هەرێمی كوردستان‌و لە قاهیرە، هەروەك ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دروستكردنی هەماهەنگی بۆ هەموو پرس‌و پێشهاتە نوێیەكان.

سەرۆكی زانایان لە كۆتایی دیدارەكەدا وێڕای سوپاسی گەركی ئەم پێشوازیە، هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتی زانایانی دەربڕی بۆ بەهێزكردنی بواری فەتوا لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش لە رێگەی بەرزكردنەوەی ناوەندی فەتوای هەرێمی كوردستان‌و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ناوەند‌و خانەكانی فەتوا لە جیهاندا.

شایانی باسە هەر یەك لە دگتۆر مەجدی عاشور راوێژكاری ئەكادیمی شێخی ئەزهەر‌و دگتۆر محەمەد ویسام خچر ئەمینی فەتوا لە میسر ئامادەی دیدارەكە بوون.