یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
عه‌یاده‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك داخرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/12/2013 : 15:34:09
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌سه‌ر داوای پارێزگاری هه‌ولێر و بڕیاری پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك عه‌یاده‌ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی نه‌خۆشی تیادا ده‌كرد داخرا.

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سكرتێری مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دواین مۆڵه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌بوو بۆ داخستنی عه‌یاده‌كه‌یان، كه‌ له‌سه‌ر داوای پارێزگای هه‌ولێر و به‌بڕیاری پارێزگاری دهۆك و دواتریش بڕیاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی پۆلیس و ئاسایشی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك كراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی.

وتیشی: "ئه‌مڕۆ دوا رۆژی وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كان بوو له‌ عه‌یاده‌كه‌ و دواتر دایانخست".

له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی عه‌یاده‌كه‌یانه‌وه‌ سكرتێری مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك رایگه‌یاند: هۆكاره‌كه‌ی دكتۆره‌كان بوون كه‌ به‌هۆی نه‌مانی بازاڕیانه‌وه‌ سكاڵایان كردوه‌و داوایان كردوه‌ عه‌یاده‌كه‌یان داخستووه‌.

روونیكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی 19 ساڵی رابردوودا رۆژانه‌ 300 بۆ 400 نه‌خۆشیان بینیوه‌، چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان كردوه‌و كه‌سیش به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانیانه‌وه‌ زیانی پێنه‌گه‌یشتووه‌.

خه‌ندان