یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
یەکێتی زانایان لە سەرتاسەری کوردستان یادی مەولود بەرز رادەگرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2014 : 14:49:48
قه‌باره‌ی فۆنت

بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەرمان (محمد) (درودی خوای لە سەر بێت) یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف‌و بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف لە سەرتاسەری كوردستان چەندەها ڤیستیڤاڵ‌و چالاكی‌و یادكردنەوەی ئەو سەروەرە بە ئەنجام گەیەنران.

لە رۆژی 12/1/2014 كە بەرامبەر بوو لە گەڵ 11ی ربیعی یەكەم لە شاری سۆران حەوتەمین ڤیستیڤاڵ بە بۆنەی یادی ساڵوەگەری لە دایك بوونی فەخری كائینات ئەنجام درا.

لە رۆژی 13/1/2014و رۆژی 12ی رەبیعی یەكەم لە شاری هەولێر ئەم ساڵ بۆ یەكەم جار بە ئامادەبوون‌و بەشداری وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پارێزگاری هەولێرو سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر‌و زانكۆی صلاح الدین‌و كۆربەندی هزری ئیسلامی‌و كۆمەلەی قورئان خوێنانی كوردستان‌وچەندەها مامۆستای ئایینی‌و بەرپرسی حكومی‌و حیزبی‌و خەڵكێكی زۆری شاری هەولێر ڤیستیڤاڵێكی گەورە‌و فراوان لە ناو پاركی شار لە ژێر قەلای دێرینی هەولێر ئەنجام درا ئەم ڤیستیڤاڵەش بە ناوی  ڤیستڤاڵی یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد دروودی خوای لە سەر بێت  بوو.

ڤیستیڤاڵەكە بریتی بوو لە مەڕاسیمی وتار خوێندنەوەو كردنەوەی پێشانگایەكی خۆشنوسی‌و چەند كۆڕو سیمینارێكیش پێشكەش كران.

 شایەنی باسە ڤیستڤاڵەكە یەك هەفتە دەخایەنێ، یەكەم رۆژی ڤیستڤاڵەكەش سەر لە ئێوارەی 12 / 1 / 2014  بە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری دەستی پێكرد.

هەر لەو رۆژەدا لقەكانی سەر بە یەكێتی زانایان لە هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەستان بەزیندوو كردنەوە‌و بەرز راگرتنی ئەم یادە پیرۆزە بە هەماهەنگی لە گەڵا وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و  بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف لە سەر تاسەری كوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

1-     لقی سلێمانی لە مزگەوتی گەورەی كاك ئەحمەدی شێخ.

2-     لقی دهۆك  لە مزگەوتی حاجی حسێن  مارنوسی.

3-     لقی زاخۆ لە مزگەوتی گەورەی زاخۆ.

4-     لقی كۆیە  لە مزگەوتی گەورەی كۆیە.

5-     لقی شەقڵاوە  لە مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە.

6-     لقی گەرمیان  لە مزگەوتی گەورەی كەلار.

7-     لقی شارەزوور لە مزگەوتی گەورەی سیدصادق.

8-     لقی شێخان  لە مزگەوتی گەورەی شێخان.

9-     لقی ئاكرێ  لە مزگەوتی  گەورەی ئاكرێ.

10-   لقی موصڵا  لە مزگەوتی ئەبوبەكری صدیق/ بەعشیقە.

11-   لقی رانیە  لە مزگەوتی گەورەی رانیە.

12-   لقی پشدەر  لە مزگەوتی گەورەی قەڵادزە.

لە سەرجەم یادو مەولودەكاندا وتاری یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف‌و یەكە ئیداریەكانی شارو شارۆچكەكان پێشكەش كران.