سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه (12 ربیع الاول)1435 لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان
به هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی شه‌قلاوه وه‌ك سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان هه‌ستان به سازدانی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شه‌قلاوه به مه‌به‌ستی به شكۆ‌و زیندوو راگرتنی ساڵیادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پیشه‌نگ و پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بیت ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن م نیاز پێشنوێژی مزگه‌وت خوێندرایه‌وه، ئینجا كاك حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه وتاری ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ی خوێنده‌وه تیایدا وێرای پیرۆزباییكردنی ئه‌م یاده شكۆداره له خه‌ڵكی موسلمان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی زانایان كرد كه رۆلی به‌رچاویان بینیوه له ناساندنی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به خه‌لكی موسلمان.
دواتر به‌رێز م مه‌لا تحسین خۆشناو به‌رپرسی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وتاری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد تیایدا به‌رێزیان له چه‌ند خالێكدا باسی له كه‌سایه‌تی و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت كرد‌و، هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌مه‌و دوا زیاتر بایه‌خ به بۆنه‌و یاده ئیسلامیه‌كان بدات خه‌لكی ئیسلامپهروهر ئه‌م یاده بكه‌ن به وه‌رزی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌و كاری خێرخوازی به خاك و خه‌لكه‌كه‌یان.
پاشان به‌ریز م مه‌هدی ئه‌ندامی ناوچه‌ی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پیشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد، شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی جه‌ماوه‌ری ئیسلام خوازی شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه به تامه‌زرۆوه به‌شداریان كرد ته‌نانه‌ت قه‌شه‌و به‌شێكی مه‌سیحیه‌كانی شه‌قلاوه‌ش به‌شدار بوون له‌گه‌ل مووسلمانان، هه‌روه‌ها سرودبێژهكانیش ماوه ماوه به ده‌نگه خۆشه‌كانیان سرودو هۆنراوه‌یان به گوێی ئاماده‌بوان دهچرپاندو ناخیان ئاو ده‌دانه‌وه
له كۆتاییدا ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی و به‌خشینه‌وه یشیرینی به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكرا و كۆتایی هات .
وه‌هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژو رێكهوتدا كه ده‌كاته 12ربیع الاول سالی1435ه 13-1-2014 ز شاندێكی باڵای لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كه بریتی بوو به‌رپرس و كارگێرانی لق و به‌شێك له زانایان به‌شداریان كرد له زیندووكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پیغه‌مبه‌ر له ناحیه‌ی بالیسان كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌و ناوچه‌ی زانایانی بالیسان سازكرابوو، به‌رێز م. مه‌لا عسمان لاسه‌یی به‌ناوی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وتارێكی به نرخی پێشكه‌ش كرد پاشان بۆ ئیواره‌ی هه‌مان رۆژو رێكهوتدا هه‌مان شاند به‌شداریان كرد له یادی له‌دایك بوونی پیغه‌مبه‌ر درودی خوای لهسهسهر بێت له گوندی قه‌سرۆكه كه خه‌لكی گونده‌كه رێكیان خستبوو. وه هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژ و مێژودا هه‌ر یه‌ك له ناوچه‌ی مصیف صلاح ا‌لدین و كۆمه‌لگای باسرمه‌و ناحیه‌ی هیران و ناحیه‌ی هه‌ریری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان به‌رزو پیرۆز راگرت.
م.یوسف علی گه ره وه یی-شه قلاوه
راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان