له ئاهه‌نگێكی پڕشكۆدا كه لقی شاره‌زوری زانایان له هۆڵی بۆنه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه سازی كردبوو به بۆنه‌ی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌رو نوری چاومان صلی الله علیه وسلم
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی موباره‌ك له‌لایه‌ن مامۆستا سید كاظم ده‌ستی پێكرد، ئینجا وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن جه‌نابی مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق خوێندرایه‌وه‌و، باسی گرنگی ئه‌م یاده‌ی كرد. دواتر قصیده‌یه‌ك به ده‌نگی كاك جلال كۆره‌كه‌ی گه‌رمتر كرد، هه‌روه‌ها قائمقامی شاره‌زور وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو مامۆستا كاكه خان هۆنراوه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌و، مامۆستا عبدالحمید جێگری لق وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
دواتر مامۆستا عبدالرحیم قصیده‌یه‌كی خوێنده‌وه‌و، پاشان بروسكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زورو دام‌و ده‌زگا حكومی و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان خوێندرایه‌وه‌و، پاشان مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن لقه‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان كران و به شیرین خواردن و صلوات دان كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.