به‌رواری14/1/2014كاتژمێر 10 سه‌ر له به‌یانی، له‌سه‌ر بێشنیاری لقی پشده‌ری زانایانمان ناوجه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری یه‌كێتی زانایانمان له‌یادی هاتنه سه‌ر دونیای پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی پشده‌ر ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری ساز كرد له ( مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیـه‌ی سـه‌نگـه‌سـه‌ر ) .
كه دامه‌ده‌زگا حكومی و حیزبی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده بوبون . شاندێكی لقیشمان كه‌بێكهاتبو له (لێپرسراوی لق ملااحمدی خانقا و هه‌ردوك كارگێڕان ملاعلا ْ ا‌لدین و ملاسید عبدالرحمن ) به‌شداریمان كرد‌و ووتاری لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانمان له‌لایه‌ن (م. ملا احمدی خانقاوه ) پێشكه‌ش كرا . كه‌پاش پیرۆزبایی كرنی له‌ئاماده‌بوان و ده‌ستخۆشی كردنی له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه‌گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی یادی مه‌ولود تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یمان و به‌ڵێنه له‌خزمه‌ت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌ماندا و پابه‌ندبونی زیاترمان به سوننه‌ته‌پیرۆزو جوانه‌كانیه‌تی . وه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌چۆن پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ئاشتی ته‌بایی وبرایه‌تی هێنایه‌دی له‌نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌ج و موهاحیر وئه‌نصار و (یپرب ) ی كرد به مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ڕه ، ئه‌بێ ئێمه‌ش ئاوا هه‌وڵی برایه‌تی و ته‌بایی ئاشته‌وایی بده‌ین و وڵاتمان ئاوه‌دان و جوان و ڕازاوه بكه‌ین، وه‌به‌چه‌ند وتاری جوان و سرود ڕازاكرا ، به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی پێهات.