به‌ناوی خوای مه‌زن‌و میهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌وپه‌ڕی جۆش‌و خڕۆشه‌وه پێشوازی گه‌رمیان له يادی مه‌ولود كرد، ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رمیان لێده‌كه‌ین‌و، به‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستییه گوزارشتیان له هه‌قیقه‌ت‌و جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانى كرد، كه هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌رداری مرۆڤایه‌تی هه‌يه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م یاده گوڕ‌و تێنێكی دیكه بێت بۆ زیاتر پابه‌ند بوون به سوونه‌ت‌و رێبازی ئه‌و سه‌رداره خۆشه‌ویسته، دڵنیاشین ئه‌م جۆش‌و خرۆش‌و گه‌رم‌و گوڕیه هه‌ڵقولاوی ناخێكی پڕ له باوه‌ر‌و دینداری راسته‌قینه‌یه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه وه‌ك یه‌كێتی زانایان به پێویستی ده‌زانین داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌ین، تا به جوانترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ل‌و په‌لانه بكه‌ن كه دوای مه‌ولود له‌سه‌ر دیوار‌و شوێنه‌كان هه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناوی خوای مه‌زنیان له‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه پارێزراو بن‌و لوتكه‌ی ئه‌ده‌ب‌و رێزیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.