یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
خۆشنووسێكی كورد قورئان بۆ شێخێكی ئیمارات دەنووسێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/01/2014 : 22:26:26
قه‌باره‌ی فۆنت

لە رووداو

بژار كەریم، 41 ساڵ، دووجار لەسەر ئاستی جیهان لە خۆشنووسیدا یەكەم بووە، بژار كە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردووە و دەیەوێت پەیمانگەیەكی تایبەت بە خۆشنووسی بكاتەوە، ئێستا خەریكە قورئانێك بە دەستوخەتی خۆی بۆ شێخێكی ئیمارات دەنووسێتەوە و دەڵێت تەحەددای تەكنۆلۆژیا دەكات، چونكە ئەوەی ئەو دەینووسێت هیچ تەكنەلۆژیایەك ناتوانێ بیكات.  

 

رووداو: كەی دەستت بەكاری خۆشنووسی كردووە و كێ هاندەرت بووە؟

بژار كەریم: براكەم كە ناوی قاسمە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر من هەبوو، چونكە ئەو لەهونەری خۆشنووسی و وێنە كێشان زۆر شارەزا بوو، بەڵام بەهرەكە زیاتر لە مندا رەنگیدایەوە، ئەو زۆر هانیدام و بیرمە لە ساڵی 1976 چووە بەغدا و كوراسەیەكی هاشم بەغدادی بۆ هێنام، ئەو كوراسەیە پەنجەرەیەك بوو لەسەر من كرایەوە، ئیدی لەو كاتەوە من خەریكی هونەری خۆشنووسیم؟

 

رووداو: كورد خەتی تایبەت بەخۆی هەبووە؟

بژار كەریم: باوەڕ ناكەم خەتێكی تایبەتی كوردیمان هەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو شتانە زیاتر پەیوەندی بە دەوڵەتەوە هەیە، كورد چەندین ساڵە هەر ژێردەست بووە، بۆیە ئەگەر خەتێكیشی هەبووبێت ئەوا بە ناوی ئەو دەوڵەتە بووە كە كورد ژێردەستەی بووە.

 

رووداو: زیاتر كار لەسەر چ خەتێك دەكەیت؟

بژار كەریم: جۆرە خەتێكە پێیدەگوترێ خەتی (نەستەعلیق) كە خەتێكی فارسییە و حەز دەكەم لەسەر ئەو رێبازە بڕۆم و پەرەی پێبدەم.

 

رووداو: كاتی ئەوە نەهاتووە كورد خەتێكی تایبەت بە خۆی هەبێت؟

بژار كەریم: ئیشكردن لە هەر بوارێكدا پێویستی بە دڵسۆزی هەیە، راستە ئێمە تا ئێستا خەتێكمان نەبووە، بەڵام دەتوانین سوود لە خەتی خۆشنووسی وڵاتانی دیكە وەربگرین، هونەری خۆشنووسی زیاتر هونەرێكی ئیسلامییە، زیاتر ئاینی ئیسلام دەوری هەبووە لە پێشخستنی خۆشنووسی، بۆیە ئێمەش دەتوانین پەرە بە بواری خۆشنووسی بدەین، ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت.

 

رووداو: تا چەند تەكنەلۆژیا كاریگەری لەسەر خۆشنووسی هەیە؟

بژار كەریم: ئەو تەكنەلۆژیایەی ئێستا هەیە كارئاسانییەكی كردووە بۆ راپەڕاندنی كارەكانی رۆژانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك خەت لەو ئامێرانەدا هەیە رەنگە جوان بن و كاتێكی كەم بخایەنن لە كاتی نووسیندا، بەڵام باوەڕ ناكەم ئەوەی ئێستا من دەینووسم هیچ تەكنەلۆژیایەك بتوانێت بینووسێتەوە، چونكە ئەو كاغەز و مەرەكەبەی من بەكاریدێنم تاوەكو 1500 ساڵ دەمێنێتەوە و تێكناچێت.

 

رووداو: تاوەكو ئێستا چەند ئیجازەی خۆشنووسیت وەرگرتووە؟

بژار كەریم: بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1995 لە بەغدا ئیجازەی خۆشنووسیم وەرگرت، یەكەم كوردیشم كە تاوەكو ئێستا 6 ئیجازەی خۆشنووسیم وەرگرتبێ. رووداو: خاوەنی چەند خەڵاتی خۆشنووسیت؟ بژار كەریم: 16 خەڵاتی جیهانیم وەرگرتووە، شانازیشی پێوە دەكەم وەك كوڕە كوردێك توانیومە ئەو خەڵاتانە بەدەست بهێنم، لەسەر ئاستی جیهانیش دوو جار پلەی یەكەمم بە دەستهێناوە لە خۆشنووسی كە 30 خۆشنووس بەشدارییان تێدا كردبوو، پێشبڕكێیەكەش بۆ خەتی جۆری نەسخ بوو، ئەو خەتەی كە قورئانی پێدەنووسرێت.

 

رووداو: لە كوردستان تا چەند پێشوازی لە هونەرەكەت كراوە؟

بژار كەریم: لە راستیدا من گلەییم هەیە، لە وڵاتان چەندین تابلۆی خۆشنووسیم بە نرخێكی زۆر فرۆشتووە، بەڵام ئاواتەخوازبووم كوردێك داوام لێبكات دوو دێڕ شیعری مامۆستا هێمنی بۆ بنووسم، رەنگە بە دیاری پێمبدایە ئەگەر داوای بكردایە، ئێمە تا ئێستا نرخی هونەری خۆشنووسی نازانین.

 

رووداو: ئێستا سەرقاڵی چیت؟

بژار كەریم: لەلایەن شێخێكی ئیماراتەوە داوام لێكراوە قورئانی بۆ بنووسمەوە. پێشنیازم كرد قورئانێكیش بە دەستوخەتی خۆم بۆ كوردستان بنووسمەوە، هەر چەند بەڕێز مەسعود بارزانیش رازی بوو، بەڵام دواتر نەكرا نازانم بۆ! -