به‌رواری 16/1/2014 به سه‌ربه‌رشتی لقی پشده‌ری زانانمان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی پشده‌ر ناوچه‌ی (هێرۆی یه‌كێتی زانایان ) ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری له ناحیه‌ی هێرۆ و له‌مزگه‌وتی ناحیه‌كه ساز كرد كه‌تێیدا جه‌ند وتار‌و سرود پێشكه‌ش كران:
سه‌ره‌تا قورئان خوێندن وقه‌صیده‌ی ( مولای صلّ ) له‌لایه‌ن م ملا علی حاجی محمد هێرۆیی پێشكه‌ش كرا.
وتاری به‌خێرهاتن به‌ناوی ناوچه‌وخه‌تیبی هێرۆ له‌لایه‌ن ملامحمد ملاصۆفی احمد خوێنرایه‌وه.
سرودێك له‌لایه‌ن ملاسۆرانه‌وه به‌ده‌فه‌وه پێشكه‌ش كرا.
وتاری لقی پشده‌ری زانایان له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق (م.ملا.احمدی خانقاوه ) پێشكه‌ش كرا ، كه‌پاش سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ ناوچه‌ی هێرۆ و پیرۆزبایی و به‌خێر هاتنی میوانه‌كان باسی له‌و ئه‌هداف و ئامانجانه كرد كه‌پێویسته له ئاهه‌نگه‌كانی مولودی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (محمد المصطفی ) ص بێنه دی و كاریان بۆ بكرێ .. له‌برایه‌تی و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو پابه‌ندبونی زیاتر به سوننه‌ت و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی و....چه‌ند ئامانجێكی تریش.
وتاری ئه‌وقافیش له‌بری ملاصالح ملا ابوبكر خوێندیه‌وه.
به سروود‌و دابه‌ش كردنی شیرینی ئاهه‌نگه‌كه كۆتایی پێ هات .