به‌رواری شه‌وی 13/1/2014 له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌و له‌مزگه‌وتی ( مامۆستا شێخ محمدی قڕناقه‌و) ئاهه‌نگێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ساز كرا .چه‌ندوتارو سرود خوێنرانه‌وه. وه‌لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانمان تێیدا به‌شداری كرد به وتارێك كه‌له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق ( م.ملا.احمدی خانقاوه ) پێشكه‌ش كرا كه‌وێڕای پیرۆزبایی كردنی له‌ئاماده‌بوان و ده‌ستخۆشی بۆ ئاماده‌كارانی ئه‌م ئاهه‌نگه و دوعای شیفا بۆ مامۆستا شێخی قڕناقه‌و باسی له‌وه‌كرد كه‌ئێمه‌وه‌كو پێشه‌وایانی ئاینی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی مامۆستا پڕ عیلم و ته‌قواكانی خۆمان ئاهه‌نگی پیرۆزی مه‌ولود ئه‌كه‌ین ، وه‌كیفایه‌ته و به‌سمانه كه مامۆستا ملاعبدالكریمی موده‌ریس ــ بیاره ــ ئه‌م یاده‌ی به‌جوان و په‌سند داناوه‌و كتێبی مه‌ولودنامه‌شی داناوه ، وه‌مه‌دحی سولتان موزه‌ففه‌رشی به‌جاكه كردووه كه‌ئه‌م داهێنراوه جوانه‌ی ئه‌نجام داوه . وه‌هیوای خواست كه به‌درێژایی ساڵ و به‌تایبه‌تیش له‌مانگی مه‌ولوددا موسوڵمانان زیاتر یادی مه‌ولود بكه‌نه‌وه‌و سودی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی زیاتری پێغه‌مبه‌ری لێوه‌ربگرن ..