لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا هێمنی راگه‌یاند.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی لقی كه‌ركوكی زانایان هاتووه:
بسم الله الرحمن الرحيم
( يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّة فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)
به دڵێكی غه‌مبار‌و رازی به قه‌زا‌و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره هه‌واڵی وه‌فاتی برامان مامۆستا مه‌لا هێمن عبد الجبار راده‌گه‌یه‌نێنین، كه رووداوێكی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كرد، له خوای گه‌وره داواكارین له ره‌حمه‌تی خۆی بگرێت‌و، بیخاته به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی.
به‌ناوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و خانه‌واده‌ی مامۆستا ده‌كه‌ین‌و، كۆچی دوایی مامۆستا بۆ ئێمه له ده‌ستدانی برایێكی به‌ڕێز‌و ئه‌ندامێكی دیاری لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان بوو.
لای هه‌موو لایه‌كیش روونه، مامۆستا چه‌نده خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌هلی عیلم‌و مامۆستایانی ئایینی‌و قوتابیانی زاتسه شه‌رعیه‌كان هه‌بوو، هه‌روه‌ك خزمه‌تێكی دیاری هه‌بوو به زانست‌و ئایین.
خوایه گۆڕه‌كه‌ی پڕ له نوور‌و خۆشی بكه‌یت، خوایه پاداشتی چاكه‌كانی بده‌یته‌وه‌و له هه‌ڵه‌كانیشی ببوریت. خوایه له گوناه‌و هه‌ڵه‌كانی بووره‌و له ئازاری گۆڕ‌و ناخۆشیه‌كانی بپارێزه‌و، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران‌و راستگۆیان‌و شه‌هیدان‌و چاكه‌كاران حه‌شری بكه... خوایه سه‌بووری خانه‌واده‌كه‌شی بده‌یت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون