دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی‌و راگه‌یاندنه‌كان به گرنگییه‌وه پێشوازیان له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت كرد، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستالن سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی هه‌موویان ده‌رده‌بڕێت، له سوپاسنامه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان هاتووه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خه‌ڵكی كوردستان به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی‌و رێزه‌وه پێشوازیان له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له‌سه‌ر بێت كرد، ئه‌مه‌ش هه‌لقوڵاوی ئه‌و خۆشه‌ویستی‌و رێزه‌یه ، كه خه‌ڵكی كوردستان به درێژایی مێژووی موسڵمانێتیان هه‌یان بووه، بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی، كه ئه‌م رۆژانه زۆر ماندووبوون‌و هه‌وڵیاندا زۆرترین وشیاری ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر‌و ده‌ربڕینی خۆیشه‌ویستی بۆی ده‌رببڕن. سوپاس‌و پێزانینی تایبه‌تی خۆشمان ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌نووس‌و هه‌واڵنێران ده‌كه‌ین، كه هه‌وڵیاندا یادی مه‌ولود وه‌ك هه‌واڵێكی گه‌وره‌و گه‌رمی كوردستان بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پیشه‌گه‌ری‌و دڵسۆزیانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خیان دایه یادێكی مه‌زنی خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
19/1/2014