پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 16/1/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبون له مامۆستا نجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوای بالا‌و و جێگری لێپرسراوی لق و كارگێرانی لق به شداریان كرد له ئاهه‌نكی مولود و كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی حسین ماوه‌تی له گه‌ره‌كی خه‌بات له شاری سلێمانی له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری هاوبه‌شی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان له لایه‌ن ه‌لا نه‌جمه‌دین شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی زانایانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و پیروزبایی له نوێژخوێنانی سنوره‌كه كرد‌و، پاشان ده‌ستخۆشی له‌لایونی خێرخواز كرد كه ئه‌رك و ماندوبونیان كیشاوه و ئه‌م دیاریه جوانه‌یان پێشكه‌شی ئه‌م گه‌ره‌كه و شاری سلێمانی كردوه، له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا گرنگیدان به زیندوكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی یادی له دایكبونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی بۆ ئاماده‌بوان باس كرد، ئینجا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی رۆڵی مزگه‌وت له ئیسلامداو، له ناو مێژووی گه‌لی كورد، دواتر به چه‌ند وتار‌و قه صیده‌یه‌ك مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات.