یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بەسەرپەرشتی لقی گەرمیان لە ناحیەی رزگاری یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری سەروەر كرايەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/01/2014 : 12:24:38
قه‌باره‌ی فۆنت

سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە 17/ربیع الاول/1435 كۆچی بەرامبەر 18/1/2014 لە مزگەوتی ڕزگاری  ناحیەی ڕزگاری ئەنفالستان سەر بەقەزای كەلار  بۆ ساڵی دووەم بەسەرپەرشتی لقی گەرمیان ناوچەی كەلاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی لێپرسراوی لقی گەرمیان یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان‌و ژمارەیەكی بەرچاوو فراوان لە دانیشتوانی ناحیەكە ئاهەنگێگی شایستەو شكۆداری بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی موحەمەد موستەفا درودی خوای لەسەربێت ڕێكخست.

سەرەتای ئاهەنگەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا مەلا عبدالمجید خوێنرایەوە، پاشان لەووتەیەكدا مامۆستا مەلا محمد غەیدان بەرپرسی ناوچەی كەلاری بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد، مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری لێپرسراوی لقی گەرمیان پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی زانایانی ئاراستە ئامادەبوانی ئاهەنگەكە كردو، پاشان  مەلا غەریب حەمە تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان لە ووتەیەكیدا بەناوی خۆیو بەڕێوەبەرایەتیەكەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان كرد.

دواتر مامۆستا مەلا تارق هەمەوەندی بەرپرسی ناوچەی كفری یەكێتی زانایان ووتارێكی ئاینی ڕۆحی پێشكەشی ئامادەبوانی مەراسیمەكە كردوو تیشكی خستە سەر ژیان ئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرو داوای كرد كە بتوانین پەیامی ئەو سەروەرە لە گوفتارو كردارماندا ڕەنگ بداتەوە.

ئاهەنگەكە بەخوێندنەوەی هۆنراوەو سرودی ئاینی گەرم‌و گوڕتر كراو، لەكۆتایشدا شیرینی بەسەر ئامادەبوانی ئاهەنگەكەدا دابەشكرا.