یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لەمانگی مەولوددا لقی سۆران بەهەماهەنگی ئەوقافی سۆران چەندین چالاكیان ئەنجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/01/2014 : 14:21:02
قه‌باره‌ی فۆنت

بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەرمان (د.خ) لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادەكە چەندین چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامدان كەبریتی بوون لەمانە:

* كردنەوەی پێشانگایەكی وێنەیی بۆ مەحاسینی شەریفەی پێغەمبەر (د.خ) كەلەلایەن بەرپرسی لق مامۆستامەلاخالد مەلەكی كرایەوەو، دواتریش مەراسیمێكی ئاینی لەمزگەوتی چەمی ڕێزان لەسەنتەری شاری سۆران  بەرێوەچوو.

* بەسەركردنەوەی نەخۆشخانەی لەدایك بوونی منداڵان لەقەزای سۆران لەلایەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەیاوەری كارگێرو ئەندامانی لق‌و دابەشكردنی دیاری‌و شیرنەمەنی بەسەر مندالانی نەخۆشخانەكە.

* سازكردنی ئاهەنگێكی شایستەی ڕێزلێنان بەوبۆنەوە لەمزگەوتی گەورەی خەلیفان لەلایەن ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی لقی سۆران‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران.

* سازكردنی ئاهەنگێكی ڕێزلێنان لەمزگەوتی حاجی وەفا لەقەزای رواندز بەهەماهەنگی نێوان ناوچەی یەكێتی زانایان‌و تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندوز.

* سازكردنی ئاهەنگی مەولودی پێغەمبەری سەروەر (درودی خوای لە سەر بێت) لەمزگەوتی گەورەی مێرگەسور بەهەماهەنگی ناوچەی مێرگەسوری یەكێتی زانایان‌و تێبینەرایەتی ئەوقافی مێرگەسور.

* لەقەزای چۆمان ئاهەنگێكی مەولود بەڕێوەچوو لەلایەن ناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان‌و تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان.

* بەرێوەچوونی چەندین ئاهەنگی تر بەبۆنەی لە دایك بوونی فەخری كائینات (درودی خوای لە سەر بێت) لەلایەن ڕێكخراوەكانی (قەسرێ، سیدەكان، وەرتێ‌، سمیلان، بلێ)ی یەكێتی زانایان.

* ئامادەبوون‌و بەشداریكردنی شاندێكی تایبەتی یەكێتی زانایان لە ئاهەنگەكانی مەولود لە مزگەوتەكانی قەزای سۆران‌و دەوروبەری بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران.

*بەسەركردنەوەی ئەو كەسایەتی‌و بەڕێزانەی رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرز ڕاگرتنی مەولودو یارمەتیدانی خەڵك لەرۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەر (د.خ) لەلایەن شاندی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران.

هەروەها لە چالاكیەكی تردا لقی سۆران سەردانی مامۆستا مەلا خدر گرتكی دەكات

بەمەبەستی هەواڵ پرسین‌و ئاگاداربوون لەرەوشی تەندروستی بەرێزیان، شادنێكی لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران مامۆستای ئاینی‌و كەسایەتی سنوری سۆران بەرێز مامۆستا مەلا خدر گرتكییان بەسەركردەوەو پشتگیری‌و هاوكاری خۆیان بۆبەرێزیان دووپاتكردەوەو هیوای لەش ساغی وتەندروستیەكی باشیان بۆخواست.

هەروەك بەرێزیشیان لەلایەن خۆیەوە سوپاسی شاندەكەی كردو هیوای خواست كە گیانی هەماهەنگی‌و پەرۆشی لەنێوان زانایان پەرەی زیاتری پێ بدرێ بۆئەوەی زیاتر هاوخەمی یەكتر بن.

شاندەكەی لق پێكهاتبوون لەهەریەك لەبەرێزان مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و ژمارەیەك لەكارگێرانی لق.

هەروەها بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی لقی سۆران پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی كەناڵەكە كرد

بەمەبەستی پیرۆزبایی لە كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی نوسینگەی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤییان ركردو لەلایەن بەرپرسی نووسینگە كاك هەژار عەلی بەگەرمی پێشوازیان لێكرا،

لەدانیشتنێكدا رۆڵی بەرچاوی 15ساڵەی دامەزراندنی كەناڵەكەیان پیرۆزكردو هیوایان خواست راگەیاندن هەمیشە خاڵی پەیوەندی بن لەنێوان خەڵك‌و دەسەڵات، هەروەك سوپاسی كەناڵەكەیان كرد لە هەمبەر ئامادەبونیان‌و روماڵكردنی بۆنە ئاینیەكانی سنورەكە، لەلایەن خۆشیانەوە نوسینگەی كوردستان تیڤیش سوپاسی شاندی میوانی كردو ئومێدیان خواست كەهەموولایەك هاوكاربن بۆخزمەتكردنی هاولاتیان.