یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
كۆمەڵەی قوڕئان خوێنان رێز لە قوڕئان خوێنان دەگرێت‌و ئاهەنگێكی مەولودیش ساز دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/01/2014 : 15:05:54
قه‌باره‌ی فۆنت

لەمانگی لەدایك بوونی پێغەمبەری خۆشەویست (درودی خوای لە سەر بێت) كۆمەڵەی قوڕئان خوێنان ئاهەنگی مەولودی ساز كرد

بە بۆنەی رۆژی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری خۆشەویست [محمد] (درودی خوای لە سەر بێت)‌و بۆبەرز راگرتنی ئەم مانگە پیرۆزە (كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان) هەڵسا بە سازدانی ئاهەنگێكی (مەولود) بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و ئەندام پەرلەمان‌و یەكێتی زانایان‌و شێخانی تەریقەت‌و قورئان خوێنان‌و ئەندامانی كۆمەڵەكەمان‌و چەندین كەسایەتی شاری هەولێر.

سەرەتای مەولودەكە بە چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد‌و، سەرۆكی كۆمەڵەی قوڕئان خوێنانیش وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش كردو، مامۆستا مەلاعبدوڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌ وتارێكی پێشكەش بە بەشداربوانی یادەكە كرد‌و، چەند پارچە سرودێكیش لەلایەن مەولود خوێنان‌و ئەندامانی كۆمەڵەی قورئان خوێنانەوە پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.      

 

كۆمەڵەی قوڕئان خوێنانی كوردستان ئاهەنگێكی  رێزلێنانی بۆ قوڕئانە خوێنە بە تەمەنەكان ئەنجامدا

لە رۆژی شەممە 25/1/2014 [كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان] بەئامادەبوونی (نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر)و (د.پشتیوان صادق ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی.پ.د.ك)و (علی حسین بەرپرسی لقی دووی.پ.د.ك)و (سید كەمال نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف)و چەند ئەندام پەرلەمان‌و شێخانی تەریقەت‌و كەسایەتی شاری هەولێرو ئەندامانی كۆمەڵەكەی قورئان خوێنان‌و قورئان خوێنەكان‌و دەزگاكانی راگەیاندن هەڵسا بەرێوەرەسمی رێزلێنان لە (قورئان خوێنە دێرینەكان) كە ژمارەیان (20) قوڕئان خوێن بوو.

ئەم بەرێزانە كە ماوەی(40)ساڵ زیاترە بەدەنگە خۆشەكانیان لە خزمەت قورئانی پیرۆزدابوونە‌و ئێستا كەوتونەتە ناو تەمەنەوەو خانەنشین كراون توانای جارانیان نەماوە كۆمەڵەی قورئان خوێنان وەك (رێزلێنانێك) بەهاوكاری لقی دووی(پ.د.ك)‌و پارێزگاری هەولێرو بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئەم ئاهەنگەیان ساز كرد.

سەرەتای دەست پێكردنی ئاهەنگەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لە لایەن یەكێك لەقورئان خوێنە بەتەمەنەكان دەستی پێكرد‌و، وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (فوئاد مەلا ئەحمەد)سەرۆكی كۆمەڵە پێشكەشكرا‌و، وتەیەك لەلایەن كاك نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پێشكەشكرا كە تیایدا دەست خۆشی لەم پۆلە قوڕئان خوێنە كرد، بەشێكی تری ئاهەنگەكە بریتی بوو لە دابەشكردنی دیاری‌و لۆگۆو بروانامەی رێزلێنان.