یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لەژێر دروشمی: نرخاندنی هەوڵی زانایان لە مانگی مەولودی پێغەمبەری هەمووان درودی خوای لە سەر بێت ناوچەی سەید سادقی زانایان مەراسیمێك رێك دەخات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2014 : 16:15:37
قه‌باره‌ی فۆنت

پاش نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە 27/1/2014  بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا (ئیسماعیل دێرەیی)و بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان‌و قائیمقامی قەزای سەیدسادق‌و بەرێوبەری ئەوقافی شارەزوورو بەڕێوبەرو بەرپرسی دام‌و دەزگا ئیداری‌و حکومیی‌و حیزبیەکانی شارەکەو بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری قەزای سەید صادق ناوچەی سەید سادقی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە هاوکاری چه‌ندین دام‌و ده‌زگایه‌كی حزبی‌و حكوومی‌و خێرخوازی هەڵسا بەسازدانی دووەم مەڕاسیمی جەماوەری بەرفراوان کە بریتی بوو لەخەڵات کردن‌و نرخاندنی هەوڵ‌و تێکۆشانی سەرجەم زانایانی سنووری ناوچەکەمان لەمانگی مەولودی پێغەمبەری هەموان.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لەقوڕئانی پیرۆز دەستی پێکردو، دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی ناوچەی سەیدسادقی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان (مامۆستا مەلا صلاح الدین باقر)ەوە خوێندرایەوە‌و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی زانایان لە مێژوی ڕزگاری خوازی گەلی کورد‌و کاریگەری زانایان لەنێو چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگەدا.

پاشان وتاری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا (عەبدوڵا گرتكی) لە لایەن مامۆستا مەلا (ئیسماعیل دێرەیی)ەوە خوێندرایەوە لەوتارەکەیدا سڵاو ڕێزی سەرۆکی یەکێتی زانایانی گەیاندە ئلمادەبوان‌و سوپاسی ناوچەی سەیدسادقی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم مەڕاسیمە‌و لە بەشێكی تری وتەكانیدا تیشکی خستە سەر مانگی مەولود‌و کەسایەتی گەورەی پێغەمبەرمان دروودی خوای لێبێت. وتاری بەرێوبەری ئەوقافی شارەزوور لە لایەن مامۆستا (ئارام) پێشکەش کراو، هەر لەدرێژەی وتارەكاندا مامۆستا مەلا (غازی) بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی زانایانەنەوە  وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان كرد، مامۆستا مەلا (ئەبوبکر ئەحمەد)یش قەسیدەیەکی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە.

دواتر دەستکرا بەدابەش کردنی خەڵات‌و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر زانایانی سنوری ناوچەی شارەزوور کە بریتی بوون لە خەڵاتی تایبەت‌و بەنرخ بۆ (84) زانای سنورەکە.

ئەمەو مەراسیمەکە نزیکەی (2) کاتژمیری خایاند.