یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی یەكێتی زانایان نیوەڕۆ خوانێك بۆكۆمەڵێك زاناو كەسایەتی ساز دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/02/2014 : 15:43:15
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی یەكشەممە 2/2/2014 لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە ئامەدەبوونی لێپرسراوی لق‌و جێگرو كارگێڕانی لق پێشوازیان كرد لە شاندێكی زانایانی ئاینی كە پێكهاتبوون لەو كۆمەڵە مامۆستایەی ڕۆژی پێشووتر لە ئاهەنگێكی شایستەدا ئیجازەی مەلایەتیان وەرگرتبوو لەگەڵ بەشێك لە مامۆستاكانیان‌و ڕاوێژكاری وەزارەتی ئەوقاف‌و بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی‌و لێپرسراوی لقی شارەزورو شاندی یاوەری‌و چەندكەسایەتیكی تری شاری سلێمانی.

سەرەتا لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا سڵاوو پیرۆزبایی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و لقی سلێمانی ئاراستەی ئەو كۆمەڵە مامۆستایە كرد كە ئیجازەی مەلایەتیان پێ بەخشرا بوو وهیوای سەركەوتنی لەكاری داهاتویان بۆخواستن‌و، وتی خۆشحاڵین ئەو گەورەییەمان پێبڕا ئەمڕۆ لەخزمەت ئەم بەڕێزانەو لەنیوەڕۆ خوانێكدا بەخزمەتتان گەیشتین‌و، جەختیشی لەوە كردەوە بارەگای یەكێتی زانایان ماڵی هەموانەو، ئێوەش بەشێكن لەداهاتوی ئەم ڕێكخراوە بۆیە ئەركی سەرشانی هەمومانە بەگیانێكی نیشتیمان پەروەرانەوە خزمەتی داهاتوی گەلەكەمان بكەین‌و، بەدڵنیاییەوە گەلەكەمان پێویستی بە خزمەتی داهاتوی ئیوەی تازەپێگەیشتوو هەیە، لەبەشێكی تری وتەكەیدا وتی: پێویستە هەموان خۆمان بەدوربگرین لەهەرجۆرە توندوتیژیەك كەزیان بە ئیسلام‌و داهاتوی گەلەكەمان بگەیەنێت.؟

دواتر هەریەك لە مامۆستاكان‌و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی سوپاسی لقی سلێمانیان كرد بۆ ئەو خەمخۆری‌و دڵسۆزیەی كە هەیانبوە‌و بۆئەو ئەرك‌و ماندوبونەی كێشاویانە‌و، پشتیوانی خۆشیان بۆسەرجەم وتەكانی لێپرسراوی لقی سلێمانی دوپات كردەوە بەڵێنی ئەوەیاندا هەموان بەگیانێكی برایانەو یەك ڕیزیەوە لەپێناو خزمەتكردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و خاك‌و نیشتیمانی كوردەواری كاربكەن.

گشت میوانەكانیش بۆخوانی نیوەڕۆ میوانی لقی سلێمانی بوون.