یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی لە گەشتێكی مەیدانیدا لقەكانی پشدەرو ڕانیەو چەند كەسایەتیەكی دەڤەرەكە بەسەردەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/02/2014 : 17:28:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی  چوارشەممە 12/2/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا عەتا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق‌و ئەندامێتی مامۆستایان سید طاهر احمد جلال‌و سعید عزیزو عبدالكریم سەرسوراوی‌و محمد كەڵكەسماقی كارگێڕانی لق لە گەشتێكی مەیدانیدا سەردانی لقەكانی رانیەو پشدەر یان كرد.

 لەلایەن بەپرس‌و كارگێڕانی لقەوە بە گەرمی پێشوازیكران، سەرەتا لە وتەیەكدا بەرپرسی لقی پشدەر بەخێرهاتنی شاندی لقی سلێمانی میوانی كردو هیوای خواست ئەم جۆرە سەردان‌و بەسەركردنەوانە بەردەوام بێت.

دواتر جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی لە وتەیەكدا سڵاوی لێپرسراوی لقی پێڕاگەیاندن‌و، بەناوی ستافی لقەوە سوپاسی لقی پشدەری كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێی كردن‌و هیوای سەركەوتنی لەكارەكانیاندا بۆخواستن‌و هیوای خواست ئەم جۆرە سەردان‌و بەسەركردنەوانە لەپێناو خزمەتكردن‌و بەرەوپێشچوونی كاری زانایانی ئاینی بەردەوام بێت.

پاشان بەچەند سەرنج‌و پێشنیازێك شاندی هەردولا لەسەرچۆنێتی بەڕێوەچونی ئیش‌و كارەكان بیروڕای پێویستیان خستەڕو دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل دانیشتنەكە بەسەركەوتوی كۆتایی هات‌و  دوای خوانی نێوەڕۆ شاندی لقی سلێمانی لەلایەن لقی پشدەرەوە بەڕێزەوە بەڕِێخران.

پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ شاندی لقی سلێمانی سەردانی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانیان كردو لەلایەن لێپرسراو كارگێڕان‌و ئەندامانی فەتوای لقەوە بەگەرمی پێشوازی كران، لە وتەیەكدا لێپرسراوی لقی ڕانیە بەخێرهاتنی شاندی لقی سلێمانی كردو سوپاسی ئەو بەسەركردنەوەی كردن‌و هیوای خواست ئەم جۆرە بەسەركردنەوانە بەردەوام بێت.

لەلایەن خۆشیەوە جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی لە وتەیەكدا سڵاوی لێپرسراوی لق‌و سەرجەم ئەندامانی لقی بەئامادەبوان ڕاگەیاندو سوپاسی  لقی ڕانیەی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان كردن‌و هیوای سەركەوتنی لەكارەكانیان بۆخواستن.

لەبەشێكی تری وتەكەیدا جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی گرنگی ئەم جۆرە سەردانانەی بۆئامادەبوان ڕونكردەوەو بەپێویستی زانی لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئیشوكاری زانایانی ئاینی‌و گەشەدان بەكاروباری لقەكان ئەم سەردان‌و هەمەئاهەنگیانە بەردەوام بێت.

دواتر ئامادەبوان بە چەند سەرنج‌و پێشنیارێك ڕاو بۆچونی خۆیان خستەڕو، باس لە ئیشوكارەكانی یەكێتی زانایان بە گشتی كراو بەپێویست زانراهەوڵی زیاتر بخرێتە گەڕ لە پێناو خزمەتكردن بە زانایانی ئاینی.

هەر هەمان ڕۆژ لەبەشێكی تری سەردانەكەیاندا شاندی لقی سلێمانی سەردانی زاناو كەسایەتی دیاری دەڤەری ڕانیە جەنابی مامۆستا ملامحمد دەڵگەییان كردو سڵاوو ڕێزی لێپرسراوو ئەندامانی لقی سلێمانیان پێڕاگەیاندو لەتەندروستی بەڕێزیان پرسیەوە، بەڕێزیشیان بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو سوپاسی ئەو دڵسۆزی‌و وەفاداریەی كردن‌و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن‌و چەند سەرنج‌و پێشنیازێكی پێویستی خستە ڕو لەپێناو سەركەوتنی كارەكانی زانایانی ئاینیدا.

لەبەشێكی دانیشتنەكەدا بەڕێز حاكم سامان سەرۆكی دادگای ڕانیە‌و پشدەر بەشداری دانیشتنەكەبوو پاشان شاندی لقی سلێمانی بەڕێزەوە بەڕێكران.

لەگەڕانەوەیاندا هەمان ڕۆژ شاندی لقی سلێمانی سەردانی ماڵی كەسایەتی گوندی كەڵكەسماق كاك عزیزیان كردو لەنزیكەوە لە تەندروستی دایكی مامۆستا محمد كەڵكەسماقیان پرسیەوە كە ماوەیەك پێش ئێستا نەشتەرگەریەكی پێویستی بۆئەنجامدرا بوو هیوای شیفاو چاك بونەوەیان بۆخواست.

 

لەبەشێكی تری سەردانەكەیاندا لەشارۆچكەی پیرەمەگرون شاندی لقی سلێمانی مامۆستا ملا مسعود خورشیدیان بەسەركردەوە كە پیشتر كارگێری لق بوە‌و لە تەندروستی ناوبراویان پرسیەوەو بەڕێزیشیان خۆشحاڵی خۆی بە‌و سەردانە دەربڕی پاشان شاندی لق كۆتاییان بەسەردانە مەیدانیەكەیان هێناو گەڕانەوە شاری سلێمانی.