یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
دامەزراوەی شەهیدی میحراب لە سلێمانی سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان دەكەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2014 : 12:45:59
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 20/2/2014 شاندێكی باڵای دامەزراوەی شەهیدی میحراب كە پێكهاتبون لەبەڕێزان دكتور عصمت كاظم الخاقانی لێپرسراوی لقی سلێمانی دامەزراوەكەو وتارخوێنی حسێنیەی الحكیم‌و شیخ حسین أبراهیم خۆشناوو فراس أحمد عزیم المندلاوی‌و عبدالرحیم قاسم حسین ئەندامانی لقی سلێمانی دامەزراوەی شەهیدی میحراب سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەلایەن مامۆستا نەجمەدین قادر لێپرسراوی لق‌و ئەندامانی لیژنەی فەتوای باڵاو كارگێڕانی لقەوە پێشوازی كران.

سەرەتا لەوتەیەكدا لێپرسراوی لق بەناوی جەنابی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و ئەندامانی لیژنەی فتوای باڵاو سەرجەم ستافی لقەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو هاتنەكەیانی بەرز نرخاند‌و لەبەشێكی تری وتەكەیدا باسی لەمێژوی ستەم لێكراوی گەلی كوردو برایانی شیعەی لەعێراق كردو، دوپاتی كردەوە ئێمەی گەلی كورد لەگەڵ برایانی شیعە خاڵی هاوبەشمان هەبوە لەم وڵاتەدا، لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەرپرسی لقی سلێمانی باسی لە فەتوا گرنگەكەی شێخ محسن الحكیم كرد كە سەبارەت بەستەم لێكراوی گەلی كورد ڕای گەیاندبوو، ئەوەشی بۆ ئامادەبوان ڕوون كردەوە كە گەلی كورد وەفادارە بەرامبەر بەو هەنگاوە گرنگەو هەرگیز ئەوفەتوایە لەبیر ناكات‌و، داواشی كرد شوێنكەوتوانی شێخ محسن الحكیم درێژە پێدەری هەمان ڕێبازبن بەتایبەت لە ساتەوەختێكی وەك ئێستادا كەهەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانێكی تایبەت بوەتەوە لەلایەن دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی عێراقەوە‌و، داواشی كرد مەرجەعەكانی شیعە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

پاشان شێخ عصمت كاظم الخاقانی لەوتەیەكدا سوپاسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو بەڵێنی هەموو هاوكاریەكیان دوپات كردەوە كەبە ئەمانەتەوە پەیامی زانایانی ئاینی بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و هەوڵی چارەسەری گرفتەكان بەهەمەئاهەنگی بدەن.

 دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل دانیشتنەكە بەسەركەوتویی كۆتایی هات‌و شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێخران.