یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لە یادی راپەڕیندا زانایانی ئایینی داوای ده‌وڵەتی كوردی دەكەن‌و یەڵگەنامەیەكی شەرعی بڵاو دەكەنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/03/2014 : 11:01:07
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشەممە 5/3/2014 له‌ شاری هه‌ولێر رێکخراوی ستاندارد بە هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان‌و بە بەشداری یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی‌و چەند كەسایەتیەكی ئایینی لە كوردستان کۆنفرانسێکی بۆ تاوتوێکردنی پرسی بە دەوڵەت بوونی گەلی كورد سازدا.

بە بەشداری مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و مامۆستا جەعفەر گوانی بەڕێوەبەری راگەیاندن‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و چەند كەسایەتیەكی ئایینی لە كوردستان لە هۆڵی جودی شاری هەولێر کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی (كۆنفرانسی مامۆستایانی ئایینی لە بارەی مەلەفی مافی چارەنوس) ئەنجامدرا، سەرەتای کۆنفرانسەكە بە چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز لە لایەن مەلا هەندرێن بالیسانیەوە دەستی پێكردو، دواتر وتەی بەخێرهاتن لە لایەن رێكخراوی ستاندارد خوێندرایەوە، پاشان ئەم بەڕێزانە وتەیان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد:

مامۆستا فازڵ عومەر وتەی رێكخراوە ناحكومیەكان.

مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید  سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە كردنەوەی كۆنفرانس ئاماژەی كرد بەوەی كە هیچ كەسێك ناتوانێت رۆڵی مەلای كورد پەنهان بگرێ بە تایبەتی لە شۆڕش‌و بەرخودانەكان‌و تێكۆشان لە بۆ سەربەخۆیی كوردستان‌و، گوتی: ئێمەش درێژەپێدەری رێگەی ئەوانین‌و، بە دەوڵەت بوونی كوردستان بە بەشێك لە ئاینمان دەزانین‌و بە هەموو شێوەكیش هەوڵی بۆ دەدەین‌، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی بەرامبەر ئەو جۆرە فەتوایانەی لێرەو لەوێ دژی كوردو فیدڕالیەت دەردەكرێن‌و گوتی: ئێمە وەك یەكێتی زانایان وەڵامی پێویستی هەموو فەتواكانمان داوەتەوە‌، لە كۆتایی وتارەكەیدا هیوای سەركەوتنی بۆ ئەم كارە پیرۆزو گرنگە خواست.

مامۆستا مسعود عبدالخالق ئامانجی پڕۆژەكەی خستە روو.

مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی.

دكتۆر حسن موفتی توێژینەوەیەكی پێشكەش كرد بە ناوی (ئایین‌و پرسی مافی چارەنوس).

هەروەها بەشی كۆتایی کۆنفرانسەكە بریتی بوو لە گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان بەشدابوان‌و لە دەر ئەنجامەكەشی ئەو بڵاوكراوەیە راگەیەنرا كە لە لایەن مامۆستا جەعفەر گوانی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە یەكێتی زانایان خوێندرایەوە:

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

(لەژێر رۆشنایی فەرمایشتی خوای گەورە ((وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْ) لەبەر ئەوەی گەلی کورد بە ویستی خۆی ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردووە‌و، بەدرێژایی مێژوو خۆی لە ئایینی ئیسلام لای نەداوە.

لەبەر ئەوەی ستەمی مێژوویی لێکراوە، کە مافی چارەنووس‌و دامەزراندنی دەوڵەتی پێ ڕەوا نەبینراوە، ئەمەش بە پاڵپشت بە پیلانە نێودەوڵەتیەکان‌و فەتوا نا بەجێکان، لەبەر ئەوەی سەرکردەکانی شۆرشەکانی کورد لە مێژوودا لە زانایانی ئیسلام بوونە‌و شۆرشەکانیان بە بەڵگەی شەرعی هەڵگیرساندووە.

بۆ دێژە پێدانی کرداری شۆرشگێرانە‌و دینپەروەرانەی ئەوان لەم مەیدانەدا دەستەیەک لەزانایانی کوردستان ئەم بەڵگەنامە شەرعیەمان دەرکرد.

(بە پشت بەستن بە مەبەستە شەرعیەکان‌و بەڵگەکانی فیقهی ئیسلامی، گەلی کورد مافی تەواوی هەیە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی‌و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە ڕێگای ئاشتیانە، ئەمەش مافێکی خواییە بەگەلانی بەخشیوە‌و، ناکرێت گەلی کورد لێی بێبەش بکرێت، ئەو دەوڵەتە کوردیەش پشتی مسولمانان بەهێزدەکات هەروەک چۆن لەڕابردوو ئوممەتی ئیسلامی پاراستوە).

ئەم بەڵگەنامە شەرعیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی بکەن‌و  کۆنفرانسێکی فراوانی بۆ ببەسترێت بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردن‌و پشتگیری کردنی.

...............................................................................

بەڵگەنامەی شەرعی بەرزکراوە بۆ لێژنەی باڵای فتوای کوردستان بۆ پەسەندکردن

هاوپێچ/ ناوو واژوی  زانایانی ئاینیی بەشداربو لەکۆنفرانسی رێکخراوی ستاندارد

بۆ مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ گەلی کوردستان

هەرێمی کوردستان – هەولێر

5/3/2014.

ئا: م هەندرێن بالیسانی- ابن الشهیدین