رۆژی پێنجشه‌ممه 13/3/2014 بەڕێوبەری ژینگەی ڕاپەڕین‌و نوێنەری بنکەی گەشت‌و گوزاری رانیە سەردانی لقی ڕانیەی یه‌كێتی زانایانیان کرد‌و له لایه‌ن لقه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
میوانه به‌ڕێزه‌كان ئاماژەیان بەوەکرد کە زانایانی ئایینی دەڤەری راپه‌رین بەردەوام خەڵک ئاگادار دەکەنه‌وه کە ژینگە بپاریزن‌و، بەڕێوەبەری ژینگە: سوپاسی زانایانی ئایینی کرد‌و داواشی کرد کە زانایان زیاتر ئەو بابەتە بوروژێنن تا خەڵکی زیاتر ژینگەی خۆیان پاک‌و خاوێن ڕابگرن‌و بەتەواوی بیپارێزن‌و، لای خۆشیانه‌وه میوانه‌كان چەند کتێبێکی ژینگەیان پێشکەش بەلقی رانیه کرد.
دواتر میوانه‌كان بەڕێزەوە بەڕێکران.
له لایه‌كیتره‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه 16/3/2014 لقی ڕانیەی یه‌كێتی زانایان بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز‌و ته‌کبیر لێدان لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت‌و، هیواشی خواست کە میللەتی کورد بە هیچ شێوەیەک نەهامەتی وای بەسەردا نەیەتەوە‌و شاری هەڵەبجە خزمەت بکرێ‌و به خزمه‌تگوزاری زیاتر قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
ڕاگەیاندنی لق