رۆژی سێشهممه 25/3/2014 لقی رانیهی یهكێتی زانایان لە بارەگای لق کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی بە ئامادەبونی کارگیرانو بەرپرسی ناوچەکان ئەنجامدا.
سەرەتا كۆبونهوهكه بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەست خۆشی کارەکانی لێکردنو، ئەندامانیش بەخێرهاتنەوەی بەرپرسی لقیان کرد لە سهفەری عەمرە.
له كۆبونهوهكهدا له سهر چهند بابهتێك گفتوگۆ كرا لهوانه: گرنگی مانگی ئازار بۆ کوردوستانو به تایبەت بۆ شاری ڕانیە کە لە 5/3 ڕ اپەڕین لهو شاره ئەنجامدراو، ئامادهبوانی كۆبونهوهكه هیوایان خواست کە بە زوترین کات حکومەتی نوێ له كوردستان پێک بهێنرێو، باسیش لە نوسینو بەرزکردنەوەی بەیاننامەک کرا بۆ ئەوەی پشتگیری ئیدارەی راپهڕین بکرێ بۆ بەپارێزگاربونی شارهكه کە شیاوی ئهوهیه رانیه بکرێتە پارێزگا.
بە گوێگرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات.
ڕاگەیاندنی لق: م.عبدالرحمن