رۆژی دوو شه‌ممه 31/3/2014 لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداریان كرد له مهراسیمو به خاكسپاردنی زانا‌و مامۆستای ئایینی شاری كۆیه مامۆستا مه‌لا حمدامین كه‌ریم.
هه‌ر به بۆنه‌ی وه‌فاتی مامۆستاوه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو دهكهنو، له خوای گه‌وره‌ش داواكارن مامۆستای به‌ڕێز جیگای به‌هه‌شتی خوای گه‌وره بێت‌و سهبوریو ئارامیش به خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت، ئه‌مه‌و مامۆستا مه‌لا حمدامین كه‌ریم صالح له دریژایی ته‌مه‌نی خۆیدا خزمهتیّكی زۆری به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و گه‌له‌كه‌ی خۆی كرد.
انا لله وانا الیه را‌جعون