رۆژی (27/3/2014) له خه‌رتوومی پایته‌ختی سودان له زانكۆی ئوم ده‌رمان گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانایان‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا به‌ناونیشانی (التّكييف الفقهي والقانوني لبعض الأعراف في المجتمع الكوردي).
دوای گفتوگۆكردن نامه‌كه به پله‌ی (نایاب) وه‌رگیرا، لێره‌وه به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و ستافی راگه‌یاندنی زانایان پیۆزباییهكی گه‌رم ئاراسته‌ی مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین به‌و هیوایه‌ی ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خزمه‌تی زیاتر به ئیسلام‌و كوردستان‌و مرۆڤایه‌تی.