ڕۆژی چوارشه‌ممه 2/4/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستاعه‌تا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق‌و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له‌هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی دژی نه‌خۆشیه‌كانی ئیفلیجی‌و شێرپه‌نجه‌ی منداڵان.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر میران محمد به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری سلێمانی له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی كارێزه‌وشك له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا دكتۆر میران باسی له چۆنێتی هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد‌و گرنگی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی خسته‌ڕو سوپاسی زانایانی ئاینی كرد كه له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا هاوكاریه‌كی باشی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیان كردوه.
دواتر مامۆستا عه‌تاپێنجوێنی له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به ناوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان‌و له ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشه‌وه گرنكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕو، به تایبه‌ت له‌كات‌و ساتێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان به‌سود وه‌رگرتن له‌و ئازادی‌و ئارامیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه بوه‌ته شوێنی داڵده‌دانی ئاواره‌كانی كوردانی خۆرئاوا‌و ئه‌و عه‌ره‌به سوننانه‌ی له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ڕویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه، له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا داوای له وتارخوێنانی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری كرد كه له وتاری هه‌ینی داهاتودا هانی جه‌ماوه‌ر بدن بۆ هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی ته‌ندروستی‌و گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆخه‌ڵكی ڕون بكه‌نه‌وه.
بڕیار وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام بێت‌و، له ڕۆژی 6/4 وه ده‌ست پێده‌كات.