رۆژی پێنجشه‌ممه 3/4/2014 لقی ڕانیە هەستا بە کردنەوەی مزگەوتی(حەزرەتی ابراهیم) له گوندی شەکەڵەی دۆڵَی شاورێ کە له لایه‌ن خیَرخواز( ئاسۆ ابراهیم طە) دروست کراوه.
سەرەتا مه‌لا ته‌یب چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز خوێندەوه، پاشان مه‌لا حمدامین بەرپرسی ناوچەی سەرکەپکان بەخێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و، دواتر مه‌لا عمر وتاری لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی خوێندەوە، وتەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئەوقافی راپه‌رینیش له لایه‌ن مه‌لا عبداللەوه پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا.
له میانه‌ی وتاره‌كاندا باس له پاداشتی ئه‌و كه‌سانه كرا كه كاری خێرخوازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و ده‌ست خۆشیشیان له خێرخوازه‌كه كرد كه هه‌ڵساوه به دروستكردنی ئه‌م مزگه‌وته.
لە میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند سرودو شیعرێک خوێندرانه‌وه‌و، له كۆتاییشدا شیرینی به سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌ش كرا.
مه‌لا عبدالرحمنی راگەیاندن سەرپەرشتی ئاهەنگەکەی کرد.