ڕۆژی چوار شه‌ممه 9/4/2014 له سه‌یرانگای قه‌ره‌داخ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ستا به ئه‌نجامدانی به‌هاره گه‌شتێك بۆ زانایانی ئاینی ناوچه‌كانی كه‌لارو كفری‌و خانه‌قین‌و ده‌ربه‌ندیخان.
له‌و به‌هاره گه‌شته‌دا كه ته‌واوی ئه‌ندامانی لقه‌كه بانگهێشت كرابوون مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر برایه‌تی‌و یه‌كڕیزی زانایانی ئاینی‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كتری قبوڵ كردن‌و ڕێزگرتن له یه‌كتر، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له زانایانی ئایینی كرد كه توانیویانه ئه‌و یه‌كڕیزییه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بپارێزن‌و ئومێدی به‌رده‌وامیشی بۆ خواستن.
له به‌رامبه‌ریشدا زانایانی ئاینی به‌شداربووی به‌هاره گه‌شته‌كه خۆشحاڵی خۆیان بۆ سازدانی ئه‌و گه‌شته ده‌ربڕی‌و سوپاسی لقی گه‌رمیانیانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م به‌هاره گه‌شته.
شایانی باسه ئه‌م گه‌شته به هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سازدرابوو .
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان