لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی رێكخراوی ڕۆشنبیران‌و لاوانی ته‌صه‌وف بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
{وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی ڕۆشنبیران ولاوانی ته‌صه‌وف
سڵاوی خوتان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه به‌ناوی به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌ناخی دڵمانه‌وه پر به دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین‌و هیوادارین راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌تان ببێته مایه‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دوور له توند‌و تیژیی‌و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان كاروانی ئیسلام خوازانه‌ی رێبازی پاكی ته‌صه‌وف‌و كاروانی خواناسان‌و خواپه‌رستان بێت بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌كه‌مان.
پشتیوان به خوای گه‌وره ئێمه له زانایانی ئایینی هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بین له پێناو خزمه‌تكردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و پاراستنی ئه‌زموونی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی تریش هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ رێكخراوه‌كه‌تان ده‌خوازین‌و داوا له خوای گه‌وره‌ش ده‌كه‌ین پشتیوانی هه‌مووان بێت.
لقی سلێمانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان