رۆژی دوو شه‌ممه 14/4/2014 مامۆستا مه‌لا قاسم مه‌لا صالح جۆله‌مێرگی له شاری هه‌ولێر به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد‌و، بۆ وه‌فاتی مامۆستای ناوبراویش مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستایانی ئایینی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات‌و له خوای گه‌وره‌ش داواكاره جێگای مامۆستا به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و، سه‌بوری‌و ئارامیش به خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت.
ئه‌مه‌و مامۆستا مه‌لا قاسم مه‌لا صالح جۆله‌مێرگی له ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وام بووه بووه له خزمه‌ت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و گه‌لی كورد، له پێش وه‌فاتیشیدا مامۆستای ناوبراو پێشنوێژ بوو له شارۆچكه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران
انا لله وانا الیه را‌جعون