ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 13/4/2014 شاندێكی لقی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق‌و كارگیڕانی لق له‌هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی ڕۆشنبیران‌و لاوانی ته‌صه‌وف كه به ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی‌و جه‌نابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و نوێنه‌رانی حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كان‌و زانایانی ئاینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌سه‌تی پێكردو، پاشان وتاری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه خوێنرایه‌وه.
دواتر وتاری پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف له سلێمانی خوێندرایه‌وه.
دواتر جه‌نابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و دوای پیرۆزبایی كردن له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه، باسی له ده‌ورو كاریگه‌ری ته‌سه‌وف كرد له مێژووی گه‌لی كورددا. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بونی ڕێكخراوێكی له‌و جۆره‌ی به كارێكی پێویست دایه قه‌ڵه‌م‌و داوای كرد هه‌موان به‌گیانی خه‌مخۆری‌و دڵسۆزیه‌وه كار بكه‌ین بۆ درێژه‌دان به‌كاروانی شۆڕه‌سوارانی ته‌صه‌وف له بواره‌كانی شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و، بوژاندنه‌وه‌ی حوجره‌و خانه‌قاو ته‌كیه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: له غیابی ته‌سه‌وفدا بوو جیهانی ئیسلامی توشی كێشه‌ی یه‌كتر قه‌بوڵ نه‌كردن‌و پێكه‌وه‌ژیان بوویه‌وه، له كۆتایی وته‌كه‌یدا باسی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و داوای كرد هه‌مو لایه‌ك به گیانی دڵسۆزیمان بۆ خاك‌و نیشتیمانی كورده‌واری له‌م پرۆسه چاره‌نوس سازه‌ی گه‌له‌كه‌مانی پێدا تێده‌په‌ڕێت به‌شداری بكه‌ین‌و، لایه‌نه كانیش ئارامی شاره‌كان بپارێزن له‌كاتی بانگه‌شه‌كردنداو، داواشی له‌زانایانی ئاینی كرد هانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن به‌ره‌و پیری سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن، هیواشی خواست ئه‌و رێكخراوه بتوانێت له بوژاندنه‌وه‌ی كلتوری ره‌سه‌نی ته‌سه‌وف له هه‌رێمی كوردستان رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت.