سه‌ر له به‌یانی 23/ 4 /2014 به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له 30 / 4 /2014 به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی وشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان‌و، به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی له‌میانه‌ی وتاری رۆژی هه‌ینی به‌سه‌ر په‌رشتی شێَخ نیاز راغب دێگه‌ی به‌رپرسی لق‌و، به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێرو، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌رو، ئه‌ندام‌و، كارگێرانی لق، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێكخست بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێرو دوروبه‌ری.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان به‌رپرسی لق دوای تیشك خستنه سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری‌و گرینگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی خسته ڕوو ته‌نانه‌ت داوای له‌ئاماده‌بووان كرد كه له رۆژی هه‌ینی له وتاره‌كانیاندا وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌خلاقی به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان وشیاربكه‌نه‌وه‌و زه‌رووره‌تی به‌شداری كردنی هاوڵاتیان له رۆژی ده‌نگدان شیبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له هاوڵاتیان بكه‌ن پارێزگاری له كه‌ش‌و هه‌وای ئارامی هه‌رێمدا بكه‌ن‌و، ئاگاداریشیان بكه‌نه‌وه له ترسناكی هه‌وڵدان‌و زه‌مینه سازی بۆ ساخته‌كاری له پرۆسه‌كه‌دا .
هه‌روه‌ك هیواشی خواست ئه‌م پرۆسه له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی له وتاره‌كانیاندا زۆر به‌بێ لایه‌نانه تیشكی بخرێته سه‌ر‌و، نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ كاندید‌و لایه‌نێك .
ڕاگه‌یاندنی لق: معروف مه‌لاعولا روستایی.