رۆژی سێشهممه 15/3/2014 لە بارەگای لقی رانیه لەلایەن بەرپرسو کارگێڕانی لقو ناوچەکانو لیژنەی فەتوای رانیه پێشوازی کرا لە شاندێکی مەڵبەندی (٢٤) ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆکایەتی بەرپرسی مەڵبەند (عدنانی حمەی مینە) کە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی زانایان سەردانی لقی رانیهیان کرد بوو.
ئەمەو وێڕای بەخێر هێنانی شاندهكه (م.عبداللە) بەرپرسی لق هەماهەنگی یهكێتی زانایانی دووپات کردەوە بۆهەمو حیزبو ڕێکخراوێکو، گوتی یەکێتی زانایان بێلایەنانه كار دهكاتو لە هەمان کاتیشدا هەمە لایەنە، بۆیە هەردەم هاریکاری کاری خێرە، ئەمە وێڕای گفتوگۆ لەسەر بابەتە هەنوکەییەکان وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئهو سهردانهی یهكێتی زانایانو پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوە.
ههروهها لە ١٣-١٤/4/2014 لیژنەیەک له لقی بەشداری کرد لە دەورەیەکی دووڕۆژی لە ڕێکخراوی تەندروستی ئەمریکی (usa) لە بنکەی تەندروستیو ڕۆشنبیری بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست.
ههر یهك لە جێگری لق( م مصطفی محمود احمد)و بەرپرسی ناوچەی حاجیاوای یەکیتی زانایان ( م .حسن ابراهیم همزە )ی له دهورهكهدا بەشداربوون.
له (٢٠-٢١/٤/٢٠١٤) بەرپرسی لق بەشداری دەورەیەکی تەندروستی کرد کە بۆ هۆشیاری تەندروستی ئەنجامدرا بوو لە شاری رانیە.
راگەیاندنی لق ملا عبدالرحمن