رۆژی 26/4/2014 له مه‌راسیمێكی شایسته‌و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی‌و ریش سپی‌و پیاوو ماقوڵ‌و جه‌ماره‌ری سنووره‌كه، مزگه‌وتی گوندی گوێزلینگه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سمیلان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له لایه‌ن مامۆستا محمدامین گوێزلینگه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
پاشان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشی‌و پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ناوبراو، تیشكی خسته سه‌ر پێگه‌و رۆڵی مزگه‌وت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌و پێگه‌یاندنی تاكی موسڵمان، هه‌روه‌ها گوتی: مزگه‌وت ناوه‌ندێگی گرنگی رۆحیه بۆ به‌جێهێنانی پایه‌كانی ئیسلام‌و ئه‌نجامدانی خواپه‌رستیه‌كان، هه‌روه‌ك مزگه‌وت ده‌ورێكی باڵاشی هه‌یه له دروست كردنی گیانی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رزو رۆشنبیركردنی تاك‌و پێكه‌وه گرێدانی دونیا‌و قیامه‌ت.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه‌و گوتی: ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی مێژوێكی شكۆداری هه‌یه له پێگه‌یاندنی زانایان‌و خزمه‌تكردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و زانسته ئیسلامیه‌كان، وه جێده‌ستیان دیار بووه له خزمه‌ت كردن به گه‌ل‌و وڵاتیان‌و ئێستا مامۆستایانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرن له خزمه‌تكردندا.
له كۆتایی قسه‌كانیشی سه‌رۆكی زانایان هیوای خواست، كه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ناوبراو ببێته هه‌وێتی برایه‌تی زیاتر‌و ئه‌نجامدانی خواپه‌رستی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یامه‌كانی ئیسلام له‌ژیان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌دا.
پاشان مامۆستا عه‌زیز گوێزلینگه‌یی وته‌ی سوپاس‌و پێزانینی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد‌و تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشی له هاوكاری ئه‌و به‌رێزانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه له ته‌واو كردنی مزگه‌وته‌كه سوپاسی ئاماده‌بووانیشی كرد له‌سه‌ر ئه‌و به‌ژداریه گه‌رمه‌ی له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه پیشانیاندا.
دواتریش چه‌ندین سروودی ئایینی له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستا‌و سروودبێژێكی ناوچه‌كه خوێندرایه‌وه‌و كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.