له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن‌و میهره‌بان
هاوڵاتیانی به‌ڕێزی كوردستان
دیاره ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به گوڕ‌و تینه‌وه به پیر پرۆسه‌كه‌وه بچن‌و، به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن، بێگومان ده‌نگدان نیشانه‌ی وشیاری كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ستكردن به په‌رسیارێتیه به‌رامبه‌ر مافی تایبه‌تی‌و گشتی.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌وپه‌ڕی هێمنی‌و ئارامی مامه‌ڵه بكه‌ن‌و، ده‌ست به ئاشتی‌و ئارامییه‌وه بگرن‌و، رێگه نه‌ده‌ن هیچ كارێكی نه‌خوازراو روو بدات.
به دڵنیاییه‌وه هاووڵاتیانی كوردستان له ئه‌زموونی ساڵانی رابردوویان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه وێڕای به‌شداری كارایان، ده‌ست به هێمنی‌و ئارامیشه‌وه ده‌گرن.
به ئومێدی ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ عێراق به گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
له‌گه‌ڵ رێزدا
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
27/4/2014