رۆژی 26/4/2014 بە بەشداری زۆرینەی ئەندام لق‌و بەرپرسی ناوچەکان لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
كۆبونه‌وه‌كه بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد‌و، دواتر جێگری لق وێڕای بەخێر هێنان دەست خۆشی کارەکانی له ئاماده‌بوان کرد‌و ئەم خاڵانەی خواره‌وه‌ش گفتوگۆیان لەسەر کرا :-
هە ڵسو کەوتی زانایانی دەڤەرەکە بەرز نرخێنرا کە دڵسۆزانەو بێ لایەنانە لە وتارەکانیاندا باسی هەڵبژاردنه‌كانیان کردوه‌و خەڵکیان هانداوه بۆ بەشداری کردن له‌م پرۆسه گرنگه‌و، باسیش لەوە کرا کە هەوڵ بدرێ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر بەر قەراربێ‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر بره‌وی پێبدرێ‌و، زانایانی ئایینیش خه‌ڵك هان بده‌ن لەسەر یەکڕیزی‌و برایەتی‌و ته‌بایی ناو کۆمەڵگاو، هاوڵاتیان دور بکەونەوە لە توندوتیژی بانگەشەی هەلبژاردن.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان ئومیَدەواری ئەوە بوون کە زوو حکومەتی نوێ پیَک بێت‌و، به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ش بریتی له باسكردنی قه‌یرانی دارایی لق.
لەکۆتاییدا گوێ گیرا لە ڕاپۆرتی ناوچەکان.