ڕۆژی 27/4/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌تا محمدپێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق‌و ئه‌ندامێتی مامۆستایان عبدالكریم سه‌رسوراوی‌و سعید عزیز عبدالله و محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له به‌هاره گه‌شتێك كه لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان بۆ مامۆستایانی سنوری چه‌مچه‌ماڵیان ئه‌نجام داب‌و.
له‌و به‌هاره گه‌شته‌دا جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، سه‌ره‌تا سوپاسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئه‌و به‌هاره گه‌شته‌ی سازیان كردوه‌و، ئاماژه‌ی كرد به گرنگی ئه‌م جۆره سه‌ردان‌و گه‌شتانه كه بۆ مامۆستایانی ئاینی سازده‌كرێت، كه له نزیكه‌وه مامۆستایان به‌دیداری یه‌كتر ئاشنا ده‌بین.
به‌شێكی تری ئه‌و به‌هاره گه‌شته بریتی بو له دابه‌شكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێك بۆ ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ كه خاوه‌نی كه‌سی نزیكی ئه‌نفال بون.
شایانی باسه جێگری لێپرسراوی لقی سلێمانی به‌شداری له دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا كرد و دوای چه‌ند وته‌یه‌كی تری به‌شداربوان به‌هاره گه‌شته‌كه به‌گیانی پڕ له خۆشه‌ویستی‌و برایانه‌وه كۆتایی به‌مه‌راسیمه كه هات.