ڕۆژی 24/4/2014 به ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی لق سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسلوجه چه‌ندپارچه زه‌ویه‌كی به شێوه‌ی تیروپشك به‌خشیه مامۆستایانی ئاینی.
له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی گاسلوجه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی زانایانی كرد كه له‌م مه‌راسیمه‌دا زه‌وی نیشته‌جێبون بۆ ده‌سته‌یه‌ك مامۆستای ماندونه‌ناس دابین ده‌كرێت.
پاشان چۆنیه‌تی پێدانی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕوون كرده‌وه كه ئه‌م كه‌سانه فه‌رمانی پێشوتریان هه‌یه‌و كه‌سانی موسته‌حه‌قن و پێشتر سودمه‌ندنه‌بونه.
دواتر لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له‌وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی خۆی له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه كرد كه ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خوا سودمه‌ند ئه‌بن، پاشان سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاسلوجه‌ی كرد له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌داو، ئه‌م كاره‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ دایه قه‌ڵه‌م‌و هیوای خواست له داهاتودا مامۆستا ئایینی تریش كه سودمه‌ند نه‌بونه به‌هه‌مان شێوه له سنوره‌كانی خۆیان پارچه زه‌وی نیشته‌جێبونیان بۆ دابین بكریت.
له كۆتاییدا به‌شێوازی تیروپشك زه‌ویه‌كان درایه مامۆستاینی ئایینی و ئه‌م كاره‌ش بویه مایه‌ی دڵخۆشی زانایانی ئاینی‌و هه‌موان سوپاسی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كرد.