له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی‌و پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و مامۆستا ئیداریس ژاڵه‌یی و مامۆستا محمد حمدأمین كارگێڕانی لق و مامۆستا كه‌ریم زه‌لكه‌یی پێش نویژو وتارخوێن له سێ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی جیادا سه‌ردانی سێ مامۆستای ئاینی سنوری لقه‌كه‌یان كرد.
له‌شاری كه‌لار شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د حسن نادری كرد‌و له‌باری ته‌ندروستی به‌ڕێزیان پرسیه‌وه.
هه‌روه‌ها شاندی لق له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا مه‌ریوان ئه‌حمه‌دیان كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، داوایان له خوای گه‌روه كرد كه شیفا له بۆ مامۆستا بنێری.
ئه‌مه‌و له‌شاری كفری شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانیان كرد به‌بۆنه‌ی به‌سه‌لامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌ری پیرۆزی عومره.
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ناوبراو سوپاسی شاندی لقیان كرد بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان.
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان .