پاش ئه‌وه‌ی جارێكی تر‌و به مه‌به‌ستی تێكدانی ڕه‌وشی ئارامی و سه‌قامگیری ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر شاری خانه‌قینی خۆشه‌ویستی خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا 30 هاوڵاتی بێ گوناهی شاره‌كه بوونه قوربانی‌و زیاتر له حه‌فتا هاوڵاتی بریندار بوون له كاتێكدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانیان بوون و له‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشدا بوون بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ی نیسان و سه‌لماندنی كوردبوونی شاری خانه‌قین.
به‌وبۆنه‌یه‌وه له ڕۆژی 29/4/2014 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به لقی گه‌رمیان به‌شداری پرسه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خانه‌قینیان كرد‌و هاوخه‌می‌و هاوبه‌شی خۆیان‌و زانایانی ئاینی كوردستانیان بۆ ده‌ربڕین.
شایانی باسه مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ته‌وای پرسه‌كاندا وته‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و داوای له هاوڵاتیان‌و كه‌س‌و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد به به‌شداری كردنیان له هه‌ڵبژاردن به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌سته ڕه‌ش و ناحه‌زیانه بده‌نه‌وه.
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان .