سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 5/5/2014 مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان به یاوه‌ری مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد، له مه‌راسیمی تاوتوێكردنی تێزی دكتۆرای مه‌لا عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له هه‌ولێر‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان.
تێزی دكتۆرای مامۆستا به‌ناونیشانی (أحكام المریض فی الجنایات والسیر) به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئیسماعیل قه‌ره‌نی، له هۆڵی كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و، دواجار به سه‌ركه‌وتووی وه‌رگیرا.
لێره‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین.