لقی پشده‌ر سه‌ردانی مه‌دره‌سه‌ی ئاینی پشده‌ر ئه‌كات
به‌رواری 21/4/2014 شاندیكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له (لێپرسراوی لق م، ملا أحمدی خانقا و كارگێڕانی لق م، ملامحمد بێگه‌ڵاسی و م، ملاسید عبد الرّحمن و كارگێڕی ناوچه‌ی هه‌ڵشۆ ـ م، ملارسول نوره‌ددینی) سه‌ردانی خوێندنگه‌ی ئاینی پشده‌ریان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌ی مامۆستایانه‌وه به گه‌رمی پیشوازیان لێكرا.
پاش گفتوكۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕه‌وشی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌ستخۆشی و هیوای سه‌ركه‌تنمان بۆ خواستن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن بۆ ڕۆشنبیركردنی ڕۆڵه‌كانمان له بواری ئاین و ئه‌خلاق و زانسته‌وه. وه‌دوپاتی هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان لقه‌كه‌مان وئه‌م خوێندنگه كرایه‌وه.
لقی پشده‌ر سه‌ردانی لیژنه‌ی فتواو ناوچه‌ی هێرۆ ئه‌كات
به‌رواری 15/4/2014 به‌رپرسی لق لیژنه‌ی فتوای قڵادزێ و ناوچه‌ی هێرۆی یه‌كێتی زانایانی به‌سه‌ر كردنه‌وه و له نزیكه‌وه هه‌ندیك له كار‌و چالاكیه‌كانیانی بینی و ده‌ستخۆشی كار‌و ماندوبونه‌كانیانی لێ‌كردن و، گوێی بۆ پێشنیار‌و پێداویستیه‌كانیان گرت و دوپاتی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانای ئێمه‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دابێت بۆ پێشكه‌وتنی زانایان له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه درێغی ناكه‌ین .. به پشتیوانی خوا.