یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەهارە گەشتێك بۆزیاتر لە 100 زاناو كەسایەتی ئاینی ساز دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/05/2014 : 11:50:01
قه‌باره‌ی فۆنت

 

ڕۆژی 12/5/2014 بە ئامادەبونی بەڕێزمامۆستا مەلا عبدالله سعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی‌و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافەكانی سلێمانی و شاندێكی یاوەری  لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەهارە گەشتێكی بۆ دەستەیەك لە مامۆستایانی ئاینی سنورەكانی سلێمانی‌و گەرمیان و شارەزورو چەمچەماڵ‌و  كۆیە لە هاوینە هەواری سەرگەڵو سازكرد.

لەومەراسیمەدا مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق لەوتەیەكدا بە ناوی ستافی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانەوە بەخێرهاتنی میوانەكانی كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بەشداری كردنەی مامۆستایانی ئاینی لە سنورە جیاوازەكانەوە لەو بەهارەگەشتەدا هیوای خواست ئەم بەهارە گەشتە ببێتەمایەی دڵخۆشی سەرجەم ئامادەبوان.

دواتر سەرۆكی یەكێتی زانایان لە وتەیەكدا سوپاسی لقی سلێمانی كرد بۆ سازدانی ئەم بەهارە گەشتەو خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی كە ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئاینی كۆبونەتەوە،

لە بەشێكی تری وتەكەیدا سەرۆكی یەكێتی زانایان باسی لەگرنگی توێژی زانایانی ئاینی كردو دەورو كاریگەری زانایانی ئاینی لە مێژوی گەلی كوردا بۆ ئامادەبوان ڕوون كردەوەو باسی لە گرنگی تەبایی‌و یەكڕیزی زانایانی ئاینی كرد، كەپێویستە هەموان گرنگی كارو پیشەكەی خۆیان بزانن بە سەرجەم بۆچونە جیاوازەكانەوە.پاشان  داوای لەسەرجەم مامۆستایانی ئاینی كرد كە زیاتر گرنگی بە ئاستی زانستیان بدەن‌و هەوڵ بدەن پەرتوك‌و دانراوەكانی مامۆستا ناودارەكانی پێشوو زیندوبكەنەوە‌و لە بوارە زانستیەكاندا زیاتر پشت بە پەرتوكی زانایانی ناودار ببەستن.

پاشان بەڕێز حاجی عەتا عبدالله بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافەكانی سلێمانی لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ سازدانی ئەم بەهارە گەشتەو هیوای خواست ئەم جۆرە گەشتانە بەردەوامیان هەبێت لەپێناو زیاتر ئاشنابون‌و خزمەتكردن بەزانایانی ئاینی، لەبەشێكی تری وتەكەیدا باسی لەگرنگی دەورو ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرد كە هەمو كات سەربازێكی دڵسۆزبونە بۆ خزمەت كردن بەخاك‌و نیشتیمانی كوردەواری.

هەروەها بە چەندپارچە قەصیدەو سرودێك مەراسیمەكە زیاتر  ڕازێنرایەوە.

ئامادەبوان  بەردەوام بون لەدەربڕینی هەست وخۆشیەكانیان تا كۆتایی بەهارە گەشتەكە كە بەسەركەوتویی كۆتایی هات.