یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
دكتۆر محه‌مه‌د ره‌مه‌زان شوانى كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/05/2014 : 16:21:00
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی یه‌كشه‌مه‌ (25/5/2014) زانا‌و شاره‌زای كورد دكتور محه‌مه‌د ره‌مه‌زان شوانى كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر محه‌مه‌د ره‌مه‌زان خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌‌و، له‌ به‌غدا داده‌نیشت، ناوبراو وێڕای خوێندنی مه‌لایه‌تی، پسپۆڕ‌و شاره‌زایه‌كی گه‌وره‌وی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان بوو، به‌تایبه‌تی كه‌ دكتۆراكه‌ی له‌ بواری مه‌نتیق بوو، هه‌روه‌ها له‌ زانسته‌كانی دیكه‌ش زۆر شاره‌زا بوو، له‌ زۆربه‌ی زانكۆكانی عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدا وانه‌ی گووتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها جێگه‌ی رێز‌و مایه‌ی شانازی هه‌موو عێراقیه‌كان بوو.

خوالێخۆشبوو وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیاری عێراق بوو له‌ فه‌توا‌و فیقهی ئیسلامیدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پێگه‌یاندنی وتاربێژان‌و بانگخوازان‌و، خاوه‌نی چه‌ندنی دانراوی به‌ نرخه‌‌و، ئه‌ندامێكی كارای مه‌جمه‌عی فیقهی عێراقی بوو.

به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی  خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان‌و، ته‌واوی زانایانی ئایینی عێراق به‌ گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات، خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و، هاوشێوه‌ دڵسۆزه‌كانی بۆ ئیسلام‌و زانست‌و مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام بن.

 

شایانی باسه‌ ناوبراو ساڵی 1937له‌ شاری كه‌ركوك له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كورد له‌ دایك بووه‌، پێش ده‌ستكردنی به‌ خوێندنی ئه‌كادیمی، خوێندنی مه‌لایه‌تی خوێندووه‌‌و، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌.

له‌ ساڵی 1957 چووه‌ته‌ میسر‌و، له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر بكالۆریۆس‌و ماسته‌ری وه‌رگرتووه‌ به‌ دوو ناونیشانی (ابن تیمیه‌ ومنهجه فی العقیده‌) و (المقولات العشر بین الفلاسفه‌ والمتكلمین)، له‌ ساڵی 1968 له‌ به‌غدا له‌ كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌م دامه‌زراوه‌، له‌ ساڵی 1976 چووه‌ته‌ میسر‌و دكتۆرای وه‌رگرتووه‌ به‌ناونیشانی (الباقلانی وآ‌را‌وه الكلامیه‌)، ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیه‌. له‌ ساڵی 1978 بۆ ده‌رسگووتنه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌ كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌م. له‌ ساڵی 1979 چووته‌ ئیمارات‌و، له‌ زانكۆی (العین) خه‌ریكی وانه‌گووتنه‌وه‌ بووه‌ تا ساڵی 1983 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق‌و، تا وه‌فاتی خه‌ریكی ته‌دریس بوو.

خوالێخۆشبوو سه‌رۆكی به‌شی (أصول الدین) بووه‌ له‌ كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌م‌و، له‌ ساڵی (1996) بووه‌ته‌ راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی به‌غداد‌و، پاشان بۆ زانكۆی ئیسلامكی له‌ به‌غدا گاوستراوه‌ته‌وه‌‌و، تا ته‌مه‌نی (71) ساڵی له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌ وه‌كو راگری كۆلێژی (أصول الدّین)، هه‌روه‌ها له‌ به‌شی خوێندنی باڵای كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌میش به‌ وانه‌گووتنه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو.