یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی زانایه‌كی ئایینی‌و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2014 : 13:07:20
قه‌باره‌ی فۆنت


 لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی مامۆستا (مه‌لا عبدالكریمی ته‌‌وه‌كه‌ڵ)یان كرد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1/6/2014 لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێخ ‌وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و شاندێكی لق سه‌ردانی مامۆستا (مه‌لا عبدالكریمی ته‌‌وه‌كه‌ڵ) یان كرد كه‌ به‌ڕێزیان نه‌شته‌رگه‌ری چا‌ویان ئه‌نجامدا بو‌و له‌ ‌وڵاتی ئێران هه‌ر له‌‌و سه‌ردانه‌دا سڵا‌وی زانایان‌و ها‌وكاری لقیان پێگه‌یاند.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی‌و رادیۆی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ زانایان سه‌ردانی رادیۆ  و مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵیان كرد

   سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1/6/2014 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی و مامۆستا ئه‌نوه‌ر زه‌نگه‌نه‌ و مامۆستا محمد تاڵه‌بانی و مامۆستا حه‌سه‌ن زه‌نانی و مامۆستا ئاراس ئه‌فه‌ندی و مامۆستا وه‌هاب مه‌ولود و مامۆستا صدرالدین و مامۆستا عبدالرحمن و مامۆستا حسیب سه‌ردانی مه‌لبه‌ندی (12) ی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و چه‌ند ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا

 له‌ وته‌یه‌كی كورتدا مامۆستا شێخ وه‌هاب پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانی گه‌یانده‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مو‌و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كاری زیاتر بكه‌ن و خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ و پاش به‌خێرهاتنی زانایانی لقی چه‌مچه‌مال به‌ڵێنی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ كاری باشتر و زیاتر ده‌كات و هه‌نگاوی جدی تر ده‌نێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ، پاشان زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ زانایان به‌ڕێكران .

هه‌روه‌ها دواتر به‌مه‌به‌ستی پیرۆز بایی و ته‌نسیقی زیاتر شاندی زانایان سه‌ردانی رادیۆی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵیان كرد .