یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌م مینبه‌ر بۆ هۆشیاركرنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم‌و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌‌و پشتگیری كردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ كار بهێنن
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/06/2014 : 14:33:59
قه‌باره‌ی فۆنت


به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان پشتگیری خۆمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه‌ هه‌وڵی داوه‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی هاوڵاتیانی كوردو عه‌ره‌ب بپارێزێت‌و، ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزیان پێ سپێردراوه‌‌و لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم با پێشمه‌رگه‌كانمان دوو دڵی نه‌كه‌ن له‌ پاراستنی خاكی كوردستان، چونكه‌ له‌ رابردووش هه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ به‌رگری له‌ خاكی كوردستان كردووه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مانه‌ت بووه‌.

گه‌وره‌ترین‌و پیرۆزترین ئه‌ركیش ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ به‌رگری له‌ خاكی خۆی بكات‌و، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ پێناو خاكه‌كه‌ی گیانی بكاته‌ فیدا به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا: ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناویه‌تی بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی برا ئاواره‌كانمان كه‌ به‌ هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای عێڕاق هاتۆته‌ ئاراوه‌و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئێمه‌ به‌ته‌واوی پشتگیری له‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان‌و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی‌و، پێمانوایه‌ كه‌ به‌ڕێزیان به‌ ئه‌ركێكی ئایینی هه‌ڵده‌ستێت، چونكه‌ ئایینی ئیسلام هیچ كاتێك دژی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ هیچ گه‌لێك خاوه‌ن كیان‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بێت‌و بوونمان به‌ ده‌وڵه‌ت كارێكی بێ‌ دینی نیه‌، ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایانی ئایینی پشتگیری له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ كورد ببێ‌ به‌ ده‌وڵه‌ت‌و هه‌ر ئه‌ركێكمان پێ بسپێردرێت به‌ شانازیه‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان راشیگه‌یاندووه‌: چۆن له‌ رابردوو مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی كوردستان سه‌رچاوه‌ی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌، ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایانی ئایینی ئه‌و مینبه‌ره‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌‌و پشتیوانیكردن له‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان به‌كار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ هه‌موو مافه‌ ره‌واكانی خۆی بگات‌و، هه‌روه‌ها له‌ رێی مینبه‌ره‌وه‌ پشتگیری له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان داوا له‌ هه‌موو مامۆستایانی ئایینی ده‌كات كه‌ هانی خه‌ڵك بده‌ن یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژارو ئاواره‌كان بده‌ن‌و ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ بكه‌ن، چونكه‌ گه‌لی كورد له‌ مه‌سه‌له‌ی هاوكاری كردن مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری هه‌یه‌.