یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ مامۆستایانی ئاینی سۆران پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/06/2014 : 12:19:45
قه‌باره‌ی فۆنت


رۆژی 18/6/2014 به‌ سه‌رپه‌رشتی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران پۆلێك مامۆستای ئاینی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی گه‌یشتنه‌ سنوری پێشه‌وه‌ی برا پێشمه‌رگه‌كانمان له‌ سنوره‌كانی كوردستانی پارێزگای موسڵ‌و له‌لایه‌ن لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین به‌رپرسی عه‌سكه‌ری له‌و سنوره‌و پێشمه‌رگه‌كان به‌گه‌رمی پێشوازی كران.

 له‌ سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا زانایانی ئایینی ئاڵای كوردستان‌و گوڵی سووریان كرده‌ دیاری بۆ پێشمه‌رگه‌كان‌و، دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وته‌یان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد‌و، تیایدا پشتیوانی‌و هاوكاری خۆیان بۆ براپێشمه‌رگه‌كان له‌و سنووره‌ دووپاتكرده‌وه‌و هه‌ر هه‌نگاوێكیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌خاك‌و نیشتمان به‌پیرۆز وه‌سفكردو، رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له‌ پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایش‌و به‌رگریكردن له‌ ماف‌و داخوازیه‌كانی گه‌له‌كه‌یان به‌به‌رز نرخاند.

هه‌روه‌ك راشیانگه‌یاند كه‌ چۆن مامۆستایانی ئاینی له‌ ڕابردوو له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یان بوونه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ماف‌و موقه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یان ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه‌ ئاماده‌ن خۆیان له‌ پێناو ئازادی‌و به‌رگری كردن له‌ خاك‌و نیشتمان شان به‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان خه‌بات بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رجه‌م ماف‌و داخوازیه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌یان.

هه‌روه‌هاداخوازبوون له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بایه‌خ به‌ پێشمه‌رگه‌ بدرێت‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێك بخرێ‌و خزمه‌تی باشتریان بكرێت‌و هیوای ساغ‌و سه‌لامه‌تیشیان بۆخواستن.

 شایه‌نی باسه‌ له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا مه‌راسیمێكی مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو چه‌ند سروودێكی ئاینی خوێندرانه‌وه‌و به‌ چه‌نده‌ها نزاو دوعا بۆ كوردستان‌و برا پیشمه‌رگه‌كان  كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هێنرا، كه‌  بوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان.

ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران