ئه‌نجومه‌نی ئایینی حكومه‌تی توركیا لە ئیستانبۆل خوانێكی تایبه‌ت به ئاشتی‌و میانڕه‌وی له مانگی ره‌مه‌زان رێكخست، كه له (18/7/2014) ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند‌و، زیاتر له (150) كه‌س وه‌ك نوێنه‌رانی (32) وڵات به‌شداریان تێدا كرد‌و، هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولا گول سه‌رۆك كۆمار‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكوه‌زیران‌و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداریان تێدا كرد‌و، وێڕای راگۆڕینه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و وتارێكیان پێشكه‌ش كرد.
له هه‌رێمی كوردستان مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان بانگهێشت كرابوو، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تیه‌كی فه‌رمی‌و ناسراوی شیعه‌و سووننه له ناوه‌ند‌و مه‌جمه‌عی فه‌توا‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان به‌شدار بوون.
سه‌رۆكی زانایان له میانه‌ی دیدارێكی سایتی زانایان باس له سه‌ردانه‌كه ده‌كات‌و ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه زۆر گرنگ بوو، چونكه نوێنه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی به‌شدار بوون‌و، نوێنه‌ره‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا بوون، كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ش نوێنه‌ریان هه‌بوو.
سه‌رۆكی زانایان له وتارێكیدا له كۆنگره‌كه باس له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات ده‌رباره‌ی ئاشتی، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كورد بۆ ئاشتی‌و چه‌ندین نموونه‌ی مێژووییشی باس كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م وڵاتانه كه‌متر ئه‌م زه‌مینه‌سازییه‌یان كردووه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه كورد چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌و په‌راوێزخراوه.
له قسه‌كانیدا نموونه‌ی به دۆخی ئێستای عێراق هێنایه‌وه، كه به‌شداری كورد‌و سووننه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ته‌نها به ناوه، چونكه حكومه‌ت ته‌نها خزمه‌تی تائیفه‌یه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه به قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی عێراق ده‌دا كه قسه‌كانیان هه‌مووی تێكدانی ریزه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌به‌و، باس له‌وه ده‌كات كه فه‌تلاوی وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی یاسا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێت: ئیسرائیل به نه‌وتی كورد چه‌كی كڕیوه‌و غه‌زه‌ی پێ تۆپباران ده‌كات، ئه‌م قسانه بۆ كه‌سێكی دوور له واقیعی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی ئه‌وپه‌ڕی رق‌و كینه‌یه ده‌رهه‌ق ئه‌م گه‌له‌و ریشه‌كێشكردنی ئاشتییه له ناو پێكهاته‌كاندا.
سه‌رۆكی زانایان له وتاره‌كه‌یدا جه‌غت له‌سه‌ر مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورد ده‌كاته‌وه‌و، به روونی به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند: گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئاشتی‌و برایه‌تی دایه، به‌ڵام نه‌ك بۆ تائیفه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسێبی تائیفه‌یه‌كی دیكه، چونكه كورد وه‌ك گه‌لێك زۆرترین قوربانیداوه‌و، زۆرترین خه‌باتی كردووه، زۆرترین مافیشی لێ زه‌وتكراوه.
له دیداره‌كه‌ی سایتی زانایاندا سه‌رۆكی زانایان گووتی: ئه‌م وتاره كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئاماده‌بوانه‌وه هه‌بوو، تا نوێنه‌ری به‌حره‌ین له وتاره‌كه‌ی گووتی: ئێمه پشتگیری ئه‌و په‌یامه‌ی كورد ده‌كه‌ین‌و، هه‌ستیش به‌وە دەکەین، كه سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق پەیامەکەیان وەکو خۆیان ناگاتە ئێمە بۆیە وەکو پێویست ئەو زانیاریانەمان دەربارەی کورد نەدەزانین، ئێستاش ئه‌وان پشتیوانی راسته‌قینه‌ی گه‌له چه‌وساوه‌كانن به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ تاكه په‌ناگه‌ی سوننه‌كانن.